English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی زیادبوونی شیری دایک
2018-09-24 [11:20 AM]

هەولێر ــ ZNA



گومانی تێدانییە کە دایک پێویستی بە خواردنی تەندروست هەیە بۆ ئەوەی شیری مەمکی زیاد بێت و بتوانێت کۆرپەکەی بەشیری خۆی تێربکات بەشێوەیەکی تەندروست، بەڵام ڕەنگە زۆری و کەمی شیر دایکێکەوە بۆ دایکێکی دیکە جیاواز بێت.


ئەو ئافره‌تانه‌ی هەست بەوەدەکەن کە شیری خۆیان کەمە و دەیانەوێت زیاد بێت لەپێناو تەندروستی کۆرپەکەیان پێویستە ئەم خواردنانە زۆر بخۆن:

1-بادام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ئۆمیگا3، ئەمەش  باشترین سەرچاوەیە بۆ دایک و بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو هۆڕمۆنانە بکات کەدەبێتە هۆی زیادبوونی شیری مەمک، پێویستە ڕۆژانە 6 دەنک بادام بخۆیت لەگەڵ کوپێک شیردا.

2-شەربەتی گێزەر بڕێکی زۆر ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتی زیادبوونی شیری دایک دەدات، کوپێک بخۆرەوە لەگەڵ نانی بەیانی یان ئێوارە.

3-سپێناخ سەرچاوەی ئاسن و کالسیۆم و ترشی فۆلیکی ئەسیدە، کە لەش لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و یارمەتی زیادبوونی شیر دەدات.

4-خواردنە ئاویەکان وەک ماسی سەلەمون کە دەوڵمەندە بە ئۆمیگا3 و چەوری بەسوود، پێویستە دایک هەفتانە دووجار بیخوات.

5-شۆڤان سەرچاوەی پێکهاتە ڕیشاڵیەکان و ئاسن و کالیسۆمە و ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت بە یەکسانی و شیری دایک زیاد دەکات.

6-میوە وشککراوەکان وەک قەیسی و هەڵوژە زۆ بەسوودە بۆ دایکان، چونکە ڤیتامین و کانزای زۆری تێدایە و هۆڕمۆنەکانی لەش ڕێکدەخاتەوە.

7-شیر بڕێکی زۆر چەوری سروشتی تێدایە کە بۆ لەشی دایک بەسوودە و شیری مەمک زیاد دەکات، پێویستە ڕۆژانە 2-3 کوپ شیر بخۆیتەوە.

8-خواردنەوەی ئاو باشترین پێویستیە بۆ لەشی دایکی شیردەر، چونکە لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و پێویستە ڕۆژانە 6-8 کوپ بخۆیتەوە.

9-پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C،B و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، هەربۆیە یارمەتی زیادبوونی شیری دایک دەدات، لەهەمانکاتدا یارمەتی کەمبوونەوەی ماندووبوون دەدات لەکاتی شیردان بە کۆرپە.





ئەم هەواڵە 1165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad