English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوژین ئەبوبەکر فەتاح: کاردەکەم لە سەر کەیسە داراییەکان
2018-09-24 [09:12 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، من کەسێکم کە دەمەوێت لە پەرلەمانی کوردستان دا ھەولی ئەوە بدەم کە چاکسازی بکەم لە قەیرانی داراییدا وە خالە لاوازەکانی ھاتنی ئەو قەیرانەش ئێمە کاری بۆ بکەین و چارە سەری بکەین. 

 

ھاوژین ئەبوبەکر فەتاح، کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەر کاندیدێک کە دەچێتە ناو پرۆسەی ھەلبژاردنەوە و خۆی بەربژێر دەکات کۆمەلێک کار و چالاکی و بەرنامەی ھەیە کە جێبەجێیان بکات، منیش کاندیدێکی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستانم و پسپۆرم لە بواری ژمێریاریدا، ولاتی ئێمە ئێستا لە قەیرانی داراییەکی زۆر سەخت ھات بە سەر ولاتەکەماندا، من کەسێکم کە دەمەوێت لە پەرلەمانی کوردستان دا ھەولی ئەوە بدەم کە چاکسازی بکەم لە قەیرانی داراییدا وە خالە لاوازەکانی ھاتنی ئەو قەیرانەش ئێمە کاری بۆ بکەین و چارە سەری بکەین. 

 

کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئێمە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەمان ھەیە دەبێت ھەولی چاکردنی سیستەمی مووچە و قەیرانی داراییەکەمان بدەین  ھەلی نە ھێشتنی پاشەکەوتی مووچەش بدەین لە ھەمان کاتدا برا پێشمەرگەکانمان ھەیە و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدەکانمان ھەیە کە مووچەیەکی زۆر کەم وەر دەگرن کە ھەولی باشتر کردنی مووچەکەیان دەدەم و ھەولی نەھێشتنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەش دەدەم.

 

ھاوژین ئەبوبەکر فەتاح گووتیشی: ئافرەتان نیوەی کۆمەلگان و نیوەی کۆمەلە، دەبێت ئێمە ھەولی ئەوە بدەین کە زیاتر بێنە پێشەوەو دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێنین، ئافرەتان ھەر بۆ ئەوەنین کە لە دامەزراوەیەکی حکومی دا بنرێن و لەگەل پیاواندا کار بکات، ئافرەت زۆر توانای و بەھرەی ھەیە لە زۆر بوار دا دەتوانێت کار و چالاکی بنوێنێت وەکو دوروومان و کاری دەستی ئەمانە ئەگەر ئێمە بتوانین قەیرانی داراییەکەمان باش بکەین و ئەم ئافرەتانە ھەلی کاریان بۆ برەخسێنین لە جێگا تایبەتەکاندا ھەولی کاریان بۆ بدەین پڕۆژەیان بۆ بکەینەوە تاوەکو زیاتر بێنە پێشەوە و لە رووی دارایی و کۆمەلالەیەتیش سوودمەند دەبین، ھەروەھا  کار لە سەر ئەوەی کە رێگە بە ئافرەتان بدرێت لە دەرەوە کار بکەن لە بواری سیاسیدا، ھەروەھا ھەولی ھەلگرتنی توندووتیژی لەسەر ئافرەتان دەدەم چونکە راستە لە ناو شارەکاندا دۆخی ئافرەتان باشە بەلام لە لادێیەکان شوێنە میللیەکان دا تا ئێستاش توندووتیژیان بەرامبەر دەکرێت و کار دەکەین بۆ ئازاد بوونیان.

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad