ZNA – ھەولێر
لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٨ ، لە سەر ڕێگای کەلار - سلێمانی ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا و چوار برینداری لێکەوتەوە.
ھاتووچۆ ڕاشیدەگەێنێت ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی ڕوویدا، کە تێیدا سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری کرۆلا تەکسی و ھۆندای سۆناتا و بارھەڵگرێک پێکیاندادا، لە ئەنجامدا چوار ھاووڵاتی تێیدا بریندار بوون کە سەرجەمیان سەرنشینی تەکسییەکە بوون، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار کران.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7333جار خوێندراوەتەوە |