English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئەمەریکا و ئیسڕائیل ده‌كات
2018-09-24 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشیاری بە ئەمەریکا و ئیسڕائیل دا و وتی وەڵامدانەوەی ئێران ڕووخێنەر دەبێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ لە پشت هێرشەکەی سەر مانۆڕە سەربازییەکەی ئەهوازەوە بوون.

لەمیانەی پرسەی کوژراوەکاندا لە ئەهواز كه‌ 25 كه‌س تێیدا كوژران، جێگری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران حسێن سەلامی لە وتارێکیدا وتی، پێشتر تۆڵەسەندنەوەی ئێمەتان بینیوە، دەبینن وەڵامەکەمان ڕووخێنەر دەبێت و پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە کردووتانە.

ئێران ڕۆژی ماتەمینی نیشتیمانی ڕاگەیاند و لە هەرێمی خوزستان هەموو بەڕێوبەرایەتیی و بانک و خوێندنگاکان و زانکۆکان دادەخرێن.

دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە ڕێکخراوی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تیایدا سێ چەکدار دەبینرێت لە ناو ئوتومبێلێکدا و داعش دەڵێت ئەو سێ چەکدارە سەر بە ڕێکخراوەکەن و لەڕێگادا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.

هەروەها جوڵانەوەیەکی دیکەی ئۆپۆزسیۆن کە بە ڕەچەڵەک عەرەبن لە ئێران بە ناوی ڕێکخراوی بەرهەڵستی نیشتیمانی ئەحوازەوە بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاند. ئەم ڕێکخراوە لە هەرێمی خوزستانی دەوڵەمەند بە نەوت هەوڵدەدات دەوڵەتێکی سەربەخۆ دابمەزرێنێت.

بەڵام بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران دەڵێن ئەو چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەنجامدا وڵاتانی کەنداو و ئیسڕائیل بە پشتیوانی ئەمەریکا ڕاهێنانیان پێکردوون.





ئەم هەواڵە 1255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad