ZNA- ڕۆمانیا
لەمیانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی لاوان پارتی گەلانی ئەوروپا Youth of EPP لەشاری بوخارستی پایتەختی ووڵاتی ڕۆمانیا، باسی یەکەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان کراوە. فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کەجێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە و بەشدارە لەکۆبوونەوەکە، بەئامادەبووانی ڕاگەیاندووە کە دەبێت سیاسەتمەدارانی ئەوروپا بیرلەوەبکەنەوە کەلەبەرچی گەلی ھەرێمی کوردستان ئەم رێگایەی ھەڵبژاردوو بۆ بەڕێژەی ٪٩٣ میللەتی کوردستان دەنگی بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی!! فەلاح حەسەن باسی لەشەڕی داعش و قارەمانیەتی پێشمەرگەشی بۆ ئامادەبووان کردووە کە لەوکاتەدا عیڕاق نەوەک بەرگری لەگەلی کوردستان و پێشمەرگە نەکردووە ، بەڵکو رێگریش بووە لەگەیاندنی ئەو چەک و کۆمەکانەی لەلایەن ووڵاتانی جیھان و بەتایبەتی ووڵاتانی ئەوروپا بۆ پێشمەرگە ناردووە کە بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوەو کوردستان و جیھان بپارێزێت لە ئیرھاب. شایەنی باسە ئامادەبووان بەرێزەوە سەیری ریفراندۆمی کوردستانیان کردووەو پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەربڕیووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad