English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران چەند كەسی بە تۆمەتی بەشدار بوون لە ھێرشەكەی ئەھوازەوە دەستگیر كردووە
2018-09-24 [12:52 PM]

​ZNA - هەولێر


مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، رۆژی دووشەممە ٢٤ی ئەیلوول لە رێورەسمی ناشتنی تەرمی كوژراوانی ھێرشەكەی شاری ئەھواز رایگەیاند، بە فەرمانی رێبەری ئێران، وەزارەتی ئیتلاعات، ھەموو ناوەندە ئەمنییەكانی بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوە راسپاردووە و ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشەش بە سزای خۆیان دەگەیەنن.

عەلەوی گوتیشی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ھێرشەدا چەند كەسێكیان دەستگیر كردووە و لێكۆڵینەوەكانیشیان بەردەوامە.

رۆژی شەممە لە ئەنجامی ھێرشی گرووپێكی چەكدار بۆ سەر نمایشێكی سەربازیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران لە ئەھواز ٢٥ كەس كوژران و نزیكەی ٦٠ كەسیش بریندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 5614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad