ZNA – هەولێر
بۆڵتۆن: ئەگەر گەمارۆكان گۆڕانكاری لە ئێران دروست نەكەن، قۆناغی نوێی گەمارۆكان دەستپێدەكەن.
ئەگەر گەمارۆكانی ئێستا گۆڕانكاری ریشەیی لە ئێران دروست نەكات، ئەمریكا قۆناغێكی نوێی گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران دەستپێدەكات.
جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئامانج لە گەمارۆكانی سەر ئێران گۆرانكاری ریشەییە لەو وڵاتەو ئەگەر پێویست بكات قۆناغێكی نوێی گەمارۆ بۆ سەر ئێران دەستپێدەكەین.
بۆڵتۆن دەشڵێت، ئەمریكا لەھەوڵی گۆڕینی سیاسەتەكانی ئێرانە و لە رێگەی گوشارەكان بۆ سەر ئێران دەیانەوێت سیاسەتی حوكمرانی لە ئێران بگۆڕن. لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی گەمارۆكانی سەر ئێران بەردەوامە و بارودۆخی ناوخۆیی ئێرانیش لە قەیرانێكی ئابووری بەردەوامدایە.
ئەم هەواڵە 5584جار خوێندراوەتەوە |