English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبی دەعوە لیژنەیەکی نێوخۆیی پێک هێناوە
2018-09-24 [01:27 AM]

ZNA - هەولێر


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایدەکات، لەنێوخۆی حزبی دەعوە لیژنەیەک بۆ رێکخستنی هاوپەیمانێتی نەسر و دەوڵەتی یاسا پێکهێندراوە.

عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لەنێو حزبی دەعوە لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی پێکهێندراوە. گوتیشی، جگە لە حەیدەر عەبادی، هەریەک لە خەلەف عەبدولسەمەد و تارق نەجم تایبەتمەندی بوون بە سەرۆکوەزیرانیان تێدایە. ئاماژەی بەوەشدا، چانسی حزبی دەعوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کەمبووەتەوە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە حزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و بە ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەیەکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ناوخۆییەکان ئەنجامدا، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.

 





ئەم هەواڵە 1351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad