English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاره‌یه‌كی زۆر بۆ جوتیارانی هه‌ولێر و مه‌خمور خه‌رج ده‌كرێت
2018-09-24 [02:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەست بە دابەشكردنی 57 ملیار دینار وه‌كو شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر و مەخموور دەكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ جوتیاران بۆ وەرگرتنی چەكەكانیان ده‌توانن سەردانی سایلۆی هەولێر و مەخموور بكەن.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان رايگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 27ی ئه‌م مانگه‌ دەست دەكرێت بەدابەشكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەولێر و مەخموور بۆ ساڵی 2018.

داواشی لەو جوتیارانە كرد سەردانی سایلۆی هەولێر و مەخموور بكەن بۆ وەرگرتنی چەكەكانیان، پارەی جوتیارانی هەولێر 35 ملیار دینارە لە بانكی حەمرین خەرج دەكرێت، پارەی جوتیارانی مەخمووریش 22 ملیار دینارە ودەبێت سەردانی بانكی نور بكەن لە كەركوك بۆخەرجكردنی.

لەرۆژی 18ی ئەیلوولەوە دەست بەدابەشكردنی شایستەی دارایی ساڵی 2018ی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی كراوە كە بڕی پارەكە 22 ملیار دینارە .

 

باسنیوز

 

 





ئەم هەواڵە 5773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad