English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێرێكی سیاسی ئه‌مه‌ریكی: وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا به‌دەستی بەتاڵ ماتەوەتەوە
2018-09-24 [03:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گێڵ بارندۆلار بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نەشناڵ ئەنتەرسەت دەڵێت، کوردی سووریا قبووڵی کردووە کە بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و خەریکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ دیمەشق، وتیشی، هەر ئەوەش ئەمریکای بێهیوا کردووە.

گێڵ بارندۆلار لە وتارێکیدا كه‌ له‌ ماڵپەڕی نەشناڵ ئەنتەرسەتدا بڵاویكردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، بڕوای وایە کار لە کار ترازاوە و بەشار ئەسەد براوەی شەڕی ناوخۆی سووریایە هەر بۆیەش دەبێت ئەمریکا سووریا چۆڵ بکات.

گێڵ بارندۆلار بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نەشناڵ ئەنتەرسەت لە یادداشتەکەی خۆیدا ئاماژە بەوەش دەکات کە لە سووریا تەنها کورد هاوپەیمانی ئەمریکا بوو بەڵام ئەوا ئەوانیش سەرقاڵی دانووستاندن لەگەڵ دەوڵەتی سووریان. ئەو بابەتەش بۆتە هۆی ناهۆمێدی و بێهیوابوونی ئەمریکا و سەقەتبوونی ئامانجەکانی واشەنتۆن. له‌ هه‌مان كاتدا کورد و ئیسرائیلیش کە هەردووکیان هاوپەیمانی ئەمریکان، قبووڵیان کردووە بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە کوردی سووریا ئێستاش هاوکاریی دەوڵەتی سووریا دەکات و ئەمریکا به‌دەستی بەتاڵ ماتەوەتەوە و دیارە جگە لە ڕۆیشتن و چۆڵکردنی سووریا بژاردەیێکی دیکەی نییە.

 

kurdpress

 





ئەم هەواڵە 5560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad