English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا سیستمی S-300 به‌ سووریا ده‌دات
2018-09-24 [03:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری به‌رگری روسیا، سێرگی شۆیگو رایگه‌یاند، له‌ میانی دوو هه‌فته‌دا، سیستمی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی مۆدێرنی S-300 به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا ده‌درێت، وتیشی، توانا جه‌نگییه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی سووریا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه‌ی له‌ سووریا دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی İl-20ی رووسی ده‌گیرێنه‌به‌ر، سێرگی شۆیگو له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە "له‌ میانی دوو هه‌فته‌دا، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی مۆدێرنی S-300 ده‌درێت به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا. ئه‌و سیستمه‌ له‌ توانایدایه‌ له‌ دووری 250 كیلۆمەتر له‌ ئاسماندا ئامانج بپێكێت و له‌ یه‌ك كاتدا چه‌ند ئامانجێك بپێكێت".

وه‌زیری به‌رگری روسیا، سێرگی شۆیگو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووە كه‌ S-300 توانا جه‌نگییه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی سووریا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.

سێرگی شۆیگو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ سیستمی S-300 له‌ ساڵی 2013دا به‌ مه‌به‌ستی راده‌ستكردنی به‌ سووریا ئاماده‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ كۆتا ساتدا به‌ هۆی تكای ئیسرائیله‌وه‌ په‌شیمانبوونه‌ته‌وه‌ له‌ پێدانی و رایگەیاندووە "ئه‌مڕۆ ره‌وشه‌كه‌ گۆڕاوه‌. ئه‌وه‌یش تاوانی ئێمه‌ نییه‌".

وه‌زیری به‌رگری روسیا ئه‌وه‌یشی خستووەته‌ڕوو كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ كایه‌ی ئاسمانیی سووریادا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست رێده‌گرێت له‌ هێرشی کەشتیوانی مانگی ده‌ستكردی ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كان له‌ خاكی ئه‌و وڵاته‌دا له‌ سیستمه‌كانی بێته‌ل و هه‌واڵگری.

وه‌زیری به‌رگری روسیا، سێرگی شۆیگو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووەتەوە كه‌ دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر جووڵه‌ و كرده‌ی ئه‌وانه‌ راده‌گرێت كه‌ به‌بێ بیركردنه‌وه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌پێی گۆڕانكاری ره‌وشه‌كه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.

سێرگی شۆیگو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌وانه‌ ئیسرائیلیه‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌یان كرده‌ نیشانه‌ بۆ سیستمی به‌رگری ئاسمانیی و گوتی: "ئه‌و دۆخه‌ ناچاری كردین كه‌ رێوشوینی پێویست بگرینه‌ به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌و سه‌ربازه‌ روسیانه‌ی له‌ سووریا رووبه‌ڕووی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه‌".

 

aa





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad