English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیره‌ وه‌ڵامێک بۆ ئه‌وانه‌ی شێواون په‌یامی سه‌رۆک له‌ سلێمانی،که‌سانی گه‌نده‌ڵ و حزبی گه‌نده‌ڵی شپره‌زه‌ کردوه‌
2018-09-24 [04:24 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو


په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌ سلێمانی رۆژی 23ـی ئه‌یلوولی2018، ناوه‌ڕۆكێكی جه‌وهه‌ری به‌هێز بوو، په‌یامێك بوو بۆ گۆڕانكاری مه‌زن و سه‌ركه‌وتنی مه‌زن، به‌تایبه‌تی به‌ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن ده‌توانین له‌ به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ به‌چاكسازییه‌كانمان بده‌ین و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین، بۆیه‌ ئه‌م په‌یامه‌ كه‌سانی گه‌نده‌ڵی ناو حزبه‌كانی دیكه‌ی خراپ شپرزه‌ كرد، له‌ بێ وه‌ڵامی و بێ كه‌ره‌سته‌یی ته‌حه‌دایی كردن، ناچارن ده‌ستببه‌ن بۆ دۆسیه‌ی شنگال، ئه‌وه‌ی له‌ شنگال روویدا و داعش و هه‌ندێك عه‌شیره‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان كردیان دڕاندایه‌تیه‌كی دیكه‌ بوو بۆ سه‌ر میلله‌تی كورد نه‌ك ته‌نیا بۆ برا و خوشكه‌ ئێزیدیه‌كانمان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی ئیجرائاتی پێویست بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك كراوه‌ و هه‌رچه‌نده‌ تاكه‌ هێز له‌ شنگال و له‌سه‌ر چیای شه‌نگال مانه‌وه‌ هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ و قوربانیداوه‌ و خه‌ڵكی شنگالیش به‌رده‌وام ئه‌م ڕاستیه‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێمان سه‌یره‌ كه‌سانێك هێنده‌ رووقایم بن خاوه‌نی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بن، به‌بێ شه‌رم كردن دۆسیه‌ی تاوانكاری به‌رامبه‌ر به‌ شنگال بكه‌ن به‌ به‌رنامه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئێمه ناترساوین و نه‌ سڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ر ئیجرائاتێك به‌رامبه‌ر به‌خۆمان، چونكه‌ ده‌مێكه‌ شانمان داوه‌ته‌به‌ر پێشكه‌وتن و كه‌رمته‌رخه‌میه‌كان و ئێمه‌یش پێشه‌نگین له‌ هه‌وڵه‌ جدییه‌كان بۆ چاكسازی، نه‌ك ئه‌وانه‌ی ته‌نیا له‌ شاشه‌ی تیڤی و میدیاكانه‌وه‌ چاكسازی به‌ موزایه‌ده‌ ده‌فرۆشنه‌وه‌.
به‌ پشتیوانی كوردستانیان، به‌ ئیراده‌ی پۆڵینی پێشمه‌رگه‌، به‌ متمانه‌ی به‌هێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، له‌ 30ـی ئه‌یلول بۆ هه‌موو دنیای ده‌سه‌لمێنین كه‌ ئێمه‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی میلله‌تین و به‌ سه‌ركه‌وتنمان ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ كوردستان دابین ده‌كه‌ین.





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad