English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێلكه‌ له‌م شوێنه‌دا هه‌ڵبگره‌
2018-09-25 [09:15 AM]

هەولێر ــ ZNA



 هێلكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ى كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش و ته‌ندروستى ،چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆرى له‌ ڤیتامین " 2B ، 3B " تێدایه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێویستییه‌ گرنگه‌كانى له‌ش .

 به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێویسته‌ بیزانین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م وه‌رزه‌دا هێلكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌فرگر هه‌ڵبگیرێت یان دابنرێت ، چونكه‌ وه‌رزى گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ڕاسته‌وخۆ كار له‌ هێلكه‌ ده‌كه‌ن و زۆر خێرا هێلكه‌كه‌ تێك ده‌ده‌ن. 

هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هێلكه‌ له‌نێو به‌فرگردا هه‌ڵبگیرێت ، به‌ڵام واباشتره‌ له‌نێو ده‌فرێكدا داى بنێیت ، پاشان سه‌رى بنێیته‌وه‌ ، چونكه‌ هێلكه‌ له‌ناو "سه‌لاجه‌دا" بۆن دروست ده‌كات و زۆر مانه‌وه‌ى بۆنى ئه‌و خۆراكانه‌ى تر ده‌گۆرێت ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ سه‌رى بنێیته‌وه‌ تا بۆنى به‌فرگره‌كه‌ بۆنى هێلكه‌ وه‌رنه‌گرێت .

 به‌م شێوه‌یه‌ش هێلكه‌ ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ى چوار بۆ پێنج هه‌فته‌ له‌ناو به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى تێك بچێت ، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ تێپه‌ڕ بكات ڕه‌نگه‌ تام و بۆنى بگۆڕێت ، باشتروایه‌ نه‌هێڵیت له‌ پێنج هه‌فته‌ تێپه‌ڕ بكات .





ئەم هەواڵە 5530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad