English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی فەیلی: کار دەکەم بۆ کردنەوەی سەنتەری پیشەی لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان
2018-09-25 [06:55 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٥٧ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەیەکم ئامادەکردووە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان ئێمە چەندین سالە بە دەست قەیرانی بێ کارەبایەوە دەنالێنین و تا ئێستاش چارەسەر نەکراوە، ھەولی کردنەوەی سەنتەری راھێنانی پیشەی دەدەین لە ھەموو شارەکان.

 

عەلی فەیلی، کاندیدی ژمارە ٥٧ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: چەندین پرۆژەم ئامادەکردووە کە لە خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان بتوانم پێشکەشیان بکەم و بێنە بواری جێبەجێ کردنەوە یەکێک کەو پرۆژانە ھەموارکردنەوەی یاسای خانەنیشینی بۆ پەرلەمانتاران، چونکە  پەرلەمانی کوردستان ھەر ٤ سال جارێک ١١١ پەرلەمانتارمان ھەیە ئەوانە بەو برە پارە زۆرەی خانەنیش بکرێن ئەوا دووایی ٢٠ سالی تر نیوەی بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ خانەنیشانی پەرلەمانی کوردستان دەچێت، دەبێت ئەو یاسایە ھەمواربکرێتەوە و پەرلەمانتار بگەرێتەوە سەر میلاکی وەزارەتی بنچینەی خۆی کە لە کوێ بووە و لە سەر ئەو وەزارەتە خانەنیش بکرێت بۆ ئەوەی کە ئەو بارگرانیە نەخرێتە سەر بودجەی ھەرێمی کوردستان و بتوانین  بەو بودجەیەی کە دەگەرێتەوە بۆ حکومەت ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستانی پێ باشتر بکرێت و پرۆژەی خزمەتگوزاریش زیاد بکرێت.

 

کاندیدی ژمارە ٥٧ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: پرۆژەیەکم ئامادەکردووە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان ئێمە چەندین سالە بە دەست قەیرانی بێ کارەبایەوە دەنالێنین و تا ئێستاش چارەسەر نەکراوە، من پرۆژەیەکی باشم  ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ئەم قەیرانی بێ کارەبایە چارەسەر بکرێت و ئەو پرۆژەیەی منیش پەیوەندی بە چەمد لایەنەکەوە ھەیە حکومەت و ھاولاتیان کە تەواو کەری یەکترن بۆ چارەسەر کردنی ئەم قەیرانە.

 

عەلی فەیلی گووتیشی: کار دەکەم بۆ کردنەوەی سەنتەری راھێنانی پیشەی لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ لاوان و بۆ ئەوانەی کە نەیان توانیوە و دەرفەتیان نەبووە کە بڕوا نامە بەدەست بھێنن و کار بکەن، ئێمە ھەولی  کردنەوەی سەنتەری راھێنانی پیشەی دەدەین لە ھەموو شارەکان بۆ لاوان بۆ ئەوەی کە پیشەیەکی نوێ فێرببن ببێتە سەرچاوەیەکی داھات بۆیان و چیتر لەو بێ کاریە دا نە مێنەوەو رزگاریان ببێت، وە زۆرێک لە پرۆژەی تر ھەیە سەبارەت بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و گەشت و گووزار و چەندانی تر و لە پەرلەمانی کوردستان دا ھەولی جێبەجێ کردنیان دەدەین لە داھاتوو دا و بەرستی ئەگەر جێبەجێ کران شتێکی گەورە روودەدات لە گورانکاری لە ھەرێمی کوردستان دا.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5482جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad