English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیبراھیم حاجی رەفعەت: کاردەکەم بۆ دروست کردنی بیمە بۆ ئەوکەسانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن
2018-09-25 [11:31 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٥٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ھەول دەدەم بۆ جێبەجێ کردنی ئەو کارنامەیەکی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماددەی کردووە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و بێ ھیچ کەمووکوریێکیشە، کار دەکەم بۆ ھێنانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە بە ھاوکاری ھاوکارەکانم بۆ ناو ھەرێمی کوردستان و زیاتریش بایەخدان بە بیمە، بۆ ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت دا کار دەکەن بتوانین بیمەیان بۆ دروست بکەین.

 

ئیبراھیم حاجی رەفعەت، کاندیدی ژمارە ٥٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من کاندیدی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستانم بە ژمارە ٥٩، و کورە شەھیدم ئەگەر بووم بە جێکای متمانەی خەلکی کوردستان ئامانجی یەکەمم خزمەتکردنی کەس و کاری شەھیدان دەبێت چونکە خۆم کورە شەھیدێکی سەنگەرم بار و گووزەرانی کەس و کاری شەھیدان لە بەرچاو دەگرم لەبەر ئەوەی خۆشم بەو ژیابەدا تێ پەریووم، کار بۆ خزمەتکردنی برا پێشمەرگەکانە دەکەم بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە نەم دەتوانی بە ئازادانە ئەم لێدوانە بدەم.

 

کاندیدی ژمارە ٥٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: کار دەکەم بۆ ھێنانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە بە ھاوکاری ھاوکارەکانم بۆ ناو ھەرێمی کوردستان و زیاتریش بایەخدان بە بیمە، بۆ ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت دا کار دەکەن بتوانین بیمەیان بۆ دروست بکەین ھاوشانی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوانیش لەو ئێمتیازاتانەی کە حکومەت دەیدات بە فەرمانبەرانی خۆی ھەروەھا ئەو ئێمتیازاتانەش بدرێت بەو کەسانەی کە لە کەرتی تایبەت دا کار دەکەن بۆ ئەوەی زیاتر دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانمان روو لە کەرتی تایبەت بکەن و سارد نە بنەوە لەوە کە رۆژێک لە رۆژان کەرتی تایبەت دەریان دەکات ئەگەر بزانن حکومەت زیاتر بایەخیان پێ دەدات روولە کەرتی تایبەت دەکەن و ژێرخانی ئابووری ولاتەکەشمان دەبووژێتەوە.

 

ئیبراھیم حاجی رەفعەت گووتیشی: ھەول دەدەم بۆ جێبەجێ کردنی ئەو کارنامەیەکی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماددەی کردووە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و بێ ھیچ کەمووکوریێکیشە، ئەگەر ئێمە بتوانین لە پەرلەمانی کوردستان بە یەک تیم ھەولی جێبەجێ کردنی ئەو کارنامەیە بدەین ئەوا بە دلنیایەوە تەواوی خۆش گوزەرانی بۆ خەلی کوردستان فەراھەم دەکرێت، بە پشتیوانی خودای گەورە ئەگەر توانیمان زۆرترین رێژەی دەنگ بە دەست بھێنین و بتوانین خۆمان ٥٠+١ حکومەت پێک بھێنین بۆ گوومان لە رێگەی ئەو تیمەی دەچێتە پەرلەمانی کوردستان ھەولی ھێنانی زیاتری کەرتی تایبەت بۆ ھەرێمی کوردستان دەدەین و یاسایی خانەنیشینی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانەی کە تەمەنیان ھەیە لە فەرمانگەو دامەزراوەکانی حکومەت  دان خانەنیش بکرێن بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بەو کەسانە بدرێت کە ئێستا بێ کارن و لە مالەوەن بەتایبەتی لاوان و دەرچووانگ زانکۆ و پەیمانگاکان.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad