ZNA - هەولێر
سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆککۆماری مسر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەیەدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی ھاوتا مسریەكەی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پشتگیری خۆی بۆ مسر دووپاتكردەوە.
ھەروەھا باس لە پرۆسەی ئاششتی ئیسرائیل - فەڵەستین و پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵاتیش لەسەرجەم بوارەكاندا كرا.
ئەم کۆبوونەوەیە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئەنجام درا.
ئەم هەواڵە 5707جار خوێندراوەتەوە |