ZNA - هەولێر
راوێژكاری رێبەری ئێران: دانوستان لەگەڵ ئێران خەونی ئەمریكایەو نایەتەدی.
ئێران رەتیدەكاتەوە لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكەن و دەشڵێن ئەوە تەنھا خەونی ئەمریكایەو نایەتەدی.
عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری ئێران لەبارەی داواكاری بەرپرسانی ئەمریكا بۆ كۆبوونەوەلەگەڵ ئێران رایگەیاند، ھەرجۆرە داوایەكی ئەمریكا بۆ دانوستان رەتدەكەنەوە و ئەوەش خەونێكی ئەمریكایە و نایەتەدی.
پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە رایاگەیاندبوو ئامادەن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆببنەوە.
ئەم هەواڵە 5692جار خوێندراوەتەوە |