English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندان لەبەسرە دەستی پێ كردەوە
2018-09-26 [06:02 AM]

ZNA – هەولێر


جگە لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند و بوونی ھێزێكی زۆری سەربازی و میلیشیاكان، دیسان لەبەسرە خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی له‌ سیستەمی سیاسی و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری ناوخۆیی شاره‌كه‌یان دەكەن.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به‌توندی تیرۆركردنی دكتۆره‌ سوعاد عه‌لی، چالاكوان و ئه‌ندامی رێكخراوی وه‌د بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شاره‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد، كه‌ نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌باسییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌سره‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرایه‌ سه‌ری و تیرۆركرا.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی 2018، خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئاو و كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار، ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌و له‌سەرەتای مانگی ئەیلوول تووڕه‌ییان گه‌یشته‌ ئاستی سووتاندنی باره‌گای گرووپه‌ چه‌كدار و هێزه‌ سیاسییه‌كانی نزیك له‌ ئێران و كونسوڵخانه‌ی ئێرانیشیان له‌ پارێزگاكه‌ سووتاند.

 





ئەم هەواڵە 5905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad