English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا قاسم سولەیمانی دەكاتە ئامانج
2018-09-26 [06:28 AM]

​ZNA – هەولێر


نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26/9/2018 رایگه‌یاند: "قاسم سوله‌یمانی، فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، 10 هه‌زار چه‌كداری له‌ عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كردووه‌".

برایان هۆك، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ئێران كار بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و ململانێ ده‌كات له‌ ناوچه‌كه‌دا، پێویسته‌ رێگه‌ به‌ تاران نه‌درێت، سووریا و عێراق و یه‌مه‌نیش وه‌ك لوبنان لێبكات" ئه‌و قسانه‌شی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ كاریگه‌ری و هه‌ژموونی حزبوڵڵای لوبنانی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌وڵه‌كانی قۆناغی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستی بگه‌یه‌نێته‌‌ قاسم سوله‌یمانی فەرماندەی  فه‌یله‌قی قودس و بیكاته‌ ئامانج، چونكه‌ 10 هه‌زار چه‌كداری میلیشیای بۆ لێدان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كردووه‌".

هۆك گووتی: "بوونی 2500 چه‌كداری ئێرانی به‌ ته‌نها له‌ سووریا و 10 هه‌زار ئه‌ندامی دیكه‌ی تائیفی و پاڵپشتیكردنی حوسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مووشه‌كبارانی سعوودییه‌ بكه‌ن، مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 6082جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad