ZNA – هەولێر
وەزارەتی ئیتیڵاعاتی ئێران، بڵاویکردەوە ٢٢ کەس بە تۆمەتی تێوەگلان و هاوکارییکردنی هێرشە چەکدارییەکەی شاری ئەهواز سەربە پارێزگای خوزستان، دەستگیرکراون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، ناسنامەی ئەو پێنج کەسەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە دەستنیشانکراوە، هاوکات لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر یەکێک لە شانە نووستووەکان، ٢٢ کەس دەستگیرکراون کە لە هێرشەکە تێوەگلاون و هاوکاریی هێرشکارەکانیان کردووە.
باس لەوەشکراوە لە میانی دەستگیرکردنی ٢٢ کەسەکەدا تەقەمەنی و پێداویستیی سەربازیی دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەم هەواڵە 5710جار خوێندراوەتەوە |