English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیفا له‌ مێسی تووڕه‌ نییه‌ به‌ڵام له‌ رۆناڵدۆ تووڕه‌یه‌
2018-09-26 [07:57 AM]

ZNA – ھەولێر


دوای ئەوەی ھەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسا لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیفا ئامادەنەبوون، دەنگۆیێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.

ئەمڕۆ سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ "فیفا" لە لیۆنێل مێسی تووڕە نییە، بەڵام لە ڕۆناڵدۆ تووڕەیە، دوای ئەوەی لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست ئامادەنەبوون.

ھەر لەمبارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، فیفا لە ڕۆناڵدۆ تووڕەیە، بەڵام لە مێسی تووڕە نییە، چونکە مێسی بەنیاز بوو لە ئاھەنگەکە ئامادەبێت، کە دووشەممەی رابردوو لە لەندەن کرا، بەڵام دواتر بە ھەندێک ھۆکاری خێزانییەوە داوای لێبوردنی کردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: ڕۆناڵدۆ بڕیاریدابوو لە ئاھەنگەکەدا بەشدارنەبێت، چونکە دەیزانی ئەو براوەی خەڵاتەکە نییە.


شەوی دووشەممە لە لەندەن خەڵاتەکانی زە بێست بۆ باشترینەکانی تۆپی پێی ٢٠١٨ لە لایەن فیفاوە لە لەندەن پێشکەشکرا و لوکا مۆدریچ خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت و بەسەر رۆناڵدۆ و محەممەد سەڵاحدا سەرکەوت.

ئاشکرایە کە شەوی دووشەممە لە لەندەن خەڵاتەکانی زە بێست بۆ باشترینەکانی تۆپی پێی ٢٠١٨ لە لایەن فیفاوە لە لەندەن دابەشکرا و لۆکا مۆدڕیچ خەلاتی باشترین یاریزانی فیفای وەرگرت، لە کاتێکدا ڕۆنالدۆ و محەمەد سەلاح لە پلەی دووەم و سێیەم ھاتن.





ئەم هەواڵە 2275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad