English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەركەوتنی پارتی زامنكردنی مافە نەتەوەییەكانمانە
2018-09-26 [07:58 AM]

نووسینی: نووسینی : د. مەیادە محەمەد نەجار 


هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان جیاوازی زۆری لەگەل هەلبژاردنەكانی پێشوودا هەیە چونكە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەدوای سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە كوردستان و ئەنجامدانی پرۆسەی راپرسی ( ریفراندۆم)  و خیانەتی هەندێك گروپ و لایەن لە شانزەی ئۆكتۆبەر ، واتا هەلبژاردنێكە تایبەتمەندی خۆی هەیە كۆمەلێك رەهەندی جیاوازی لەگەڵ هەموو هەڵبژاردنەكانی تر هەیە.
رەهەندە سیاسیەكانی كەلەم قۆناغەدا روویان داوە كاریگەری زۆرییان لەسەر هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە ، ئەگەر ئێمە بەشێوەیەكی وورد شیكارییەكی زانستی بۆ كاریگەری رووداوەكان بكەین لەسەر ئاراستەی دەنگدەری كورد لەم هەڵبژاردنەدا ئەمجارە زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشت پێكهاتەو لایەنە جیاوازەكانەوە پشتگیری لیستی 183دەكەن و چونكە بۆ هەموو میللەت كام لایەن دەتوانێت گەورەترین خزمەت بەمیللەتەكەی بكات .
پارتی دیموكراتی كوردستان بەدرێژای سالانی رابردوو هەمیشە خۆی بەخزمەتكاری میللەت زانیوە لەكاتێكدا سەرۆكی هێژا ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) توانی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە گەورەترین هەنگاو بنیت هەر لەپێداگری سەرۆك لە دروستكردن و چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان و بەرگری كردن لەمافە سەرەكیەكانی گەلی كوردستان، لەكاتیكدا سەرۆكی هێژا ( سەرۆك مەسعود بارزانی )زۆر قارەمانانە لەناو ئەنجوومەنی حوكمدا پێداگری لەسەر چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی بۆ هەرێمی كورستان دەكرد وبەرامبەر بەهەموو هێزە عەرەبیە شۆڤینەكان وەستایەوە. هەندێك لایەن و سەركردەی تری لایەنەكانی تر خەریكی سازش كردن بوون بۆ نزیكبوونەوە لە عەرەبە شۆڤینەكان .
لەكاتی هێرشی گروپی تیرۆلیستانی داعشدا سەرۆكی هێژا ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) تاكە سەركردەی كورد بوو لەبەرەكانی جەنگ ڕۆژی دەكردەوە ، بەسیاسەتی حەكمیانەو توانا كارێزماییەكەی توانی هەرەس بەپیلانی نەیارانی كورد و دوژمنان بهینێت و گەورەترین زیان بەر گروپی تیرۆلیستی داعش بدات ، سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی هێژا ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) نیشانی ئەوەی بەهەموو میللەتی كورد و بەهەموو جیهان دا كە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە هێزی نیشتمانیە كە بەرگری لەكاخاكی كوردستان  دەكات، چونكە میللەت بینی كە لەكاتی نەهامەتیەكاندا كی بەرگری دەكات و ئامادەیە خۆی بكاتە قوربانی .
ئەوەی شایەنی باسە پارتی دیموكراتی كوردستان بەگشت ئەندامان و لایەنگرانیەوە لە سەنگەرەكانی پیشەوەی بەرەكانی جەنگ بەرگریان لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكرد لەهەمان كاتدا بەشێكی زۆری سەركردەی حزبەكانی تر شەوانە لەتیڤیەكانەوە باسیان لەهەندێك بابەتی ناوازە و سەیر دەكرد و خۆیان بەهەندێك بابەتی ترەوە خەریك كردبوو.
گشتپرسی و رۆژگارێك مێژوو دەنووسێتەوە
كاتێك كە سەرۆكی هێژا ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) پەیامە مێژووییەكەی بەگوێی جیهاندا چرپاند كە پەیامی سەربەخۆیی بوو نەیارانی كورد كەوتنە لەرزین و تووشی شۆك هاتن ، تەنانەت قارەمانیەتی و پالەوانیەتی سەرۆك بارزانی بوو بەنموونەیەك لەسەر زاری زۆربەی راگەیاندنەكانی جیهان و سەرسامی خۆیان بەئازایەتی ئەو سەرۆكەی ئێمە دردەبڕی.
ئەوەی جێگەی شانازییە  پەیامە مێژووییەكەی ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە رۆژی 25/ ئەیلول گەورەترین پەیامی مێژوو بوو ، هەموو جیهانیش بەو كەرنەڤاڵە مێژووییە سەرسام بوون ئەمەش شانازییەكی ترە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەمیشە هەڵگری پەیامی نەتەوایەتی بووە دژ بەداگیركەران وەستاوەتەوە وەك دەوترێت گشتپرسی و رۆژگارێك مێژوو دەنووسێتەوە كە رۆژگاری داهاتوو ئەم راستیەمان بۆ دەردەخات.
سەدو هەستاو سێ و لیستی تێكشانی  نەیاران
بەداخەوە نەیارانی كورد بەهاوكاری هەندێك لایەنی ناوخۆ كەوتنە پیلانگیران و لەرۆژی شانزەی ئۆكتۆبەردا كەوتنە پەلاماردانی خاكی كوردستان بەداخەوە بەهاوكاری هەندێك لەخۆفرۆشان توانیان شاری كەركوكی دڵی كوردستان داگیربكەن، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بەجەرگانە بەگشت ئەندامان و لایەنگرانی توانیان بەرەنگاری هێزەكەی دوژمن ببنەوە لە داستانی قارەمانەی پردێ و سحێلا گەورەترین سەركەوتن  تۆماربكەن ، ئەمەش ئەو راستیەی بەهەموو كورد پیشاندا كە تەنیا پارتی بەرگری لەمییلەت دەكات تەنیا ئەوان دەیانەوێت كوردستان لە دەستی دەرەكی بپارێزن و ناهێلن كوردستان داگیربكرێت، ئەوەبوو لەكاتێكدا زۆر لەلایەنەكان بەسەركردانیشانەوە لەبەغدا دەپارانەوە بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان ، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان لەچەندین داستانی قارەمانەدا توانی سەركەوتنی بێوێنە تۆماربكات.
پارتی  پێشەنگێك لە ئاوەدانی
لەهەمانكاتدا پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەدا پێشەنگبوو توانی زۆرترین خزمەت بكات و گەورەترین خزمەتی بەگەلی كوردستان كرد ، ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) توانی هەولێری پایتەخت بكاتە نموونەیەك لەجوانی و ئاوەدانی تەنانەت هەولیچر بوو بەیەكێك لەجوانترین پایتەختەكانی جیهان كێبڕكێی پایتەختە پێشكەوتوەكانی دەكرد و رێزدار ( نێچیرڤان بارزانی) وەك ئەندازیاری ئاوەدانی توانی گەورەترین خزمەت بەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوە لە كوردستاندا بكات، تەنانەت ئەو كەسانەی كە پێشتر رەخنەیان لە كابینەی حكومەت دەگرد و باسی بابەتی ئەفسووناویان دەكرد كاتێك كە لە حكومەتی بنكە فراوان بەشداربوون نەك نەیانتوانی هیچ كام لەو پرۆژانە جێبەجی بكەن بەڵكوو هەر زوو لەترسی بەرپرسیارێتی لەحكومەت كشانەوە و هەڵهاتن و بەبیانوی جیاواز خۆیان لەئەركەكانیان دزیوە ، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە پەرپرسیارێتی مێژووی هەڵگرتووە توانی بەرەنگاری هێرشی دوژمنان و قەیرانی دارایی و ئابلوقەی دپلۆماسی لەیەك كاتدا ببێتەوە ، ئەمەش نیشانەی سەركەوتنی پارتیمانە لەدەوڵەتداری و بەرێوبردنی وولات ، بۆیە لەئێستاوە دەلێن سەركەوتنی لیستەكەمان پیرۆزە لیستی تیكۆشان و شەهیدان، لیستی دەوڵەتی سەربەخۆ ، لیستی ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی.





ئەم هەواڵە 8065جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad