English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەسرەدین محێدین خۆشناو: پەنجە لەسەر ھەموو گرفتەکان دادەنێم و پێشنیازی چارەسەرکردنیان بۆ دەکەم
2018-09-26 [08:05 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٧٤ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوا لە خەلکی کوردستان بەگشتی و لایەنگرانی پارتی بەتایبەتی دەکەم روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ھەروەھا  من ھەولدەدەم بچووکترین گرفت لەسەر ھیچ کەمووکوریەک نەبێت و پەنجە لەسەر ھەموو گرفتەکان دادەنێم و پێشنیازی چارەسەرکردنیان بۆ دەکەم و ھەولدەدەم ئەندامێکی چالاک و چاونەترسبم رابردووی خۆم دەکەمە ئاوێنە بۆ داھاتووی خۆم چۆن پێشتر کەسێکی کۆمەلایەتی بوومە و ھەر وا دەمێنمەوە.

 

نەسرەدین محێدین خۆشناو، کاندیدی ژمارە ٧٤ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من کاندیدم لە سەر لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی پێشرەو و پارتی سەرۆک بارزانی و کاندید بوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خۆی شەرەفێکی گەورەیە و جیا لە حیزبەکانی تر کاندید بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندید بوونە بۆ سەرجەم خەلکی کوردستان، ئەگەر خەلکی کوردستان متمانەیان پێ بەخشیم بەلێنیان پێدەدەم دەنگە زولالەکەی ئەوان دەبم، بۆ خۆم وەک کادیرێکی حزب چەندین سالە کاری حزبم کردووە و تەواوی پلەکانی حیزبیم بریوە و دەزانم مەعاناتی خەلک چۆنە و بۆ خۆم ئێش و ئازارەکانی خەلک دەزانم و خواستی خەلک چیە وگرفتی خەلک چیە نا یەکسانی چیە و کەمووکوریەکانی حکومەت لە کوێ دانە، ھەولدەدەم بچووکترین گرفت لەسەر ھیچ کەمووکوریەک نە بێت و پەنجە لەسەر ھەموو گرفتەکان دادەنێم و پێشنیازی چارەسەرکردنیان بۆ دەکەم و ھەولدەدەم ئەندامێکی چالاک و چاونەترس بم رابردووی خۆم دەکەمە ئاوێنە بۆ داھاتووی خۆم چۆن پێشتر کەسێکی کۆمەلایەتی بوومە و ھەر وا دەمێنمەوە.

 

کاندیدی ژمارە ٧٤ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: من بەلێنی ھیچ پرۆژەیەک نا دەم چونکە پرۆژە کاری من نیە کاری حکومەتە، ئەوەی کە پێ دەگووترێت دیسکرین و سیاقی پەرلەمانی وەکوو پەرلەمانی دیکەی جیھان من ئەوە لە خۆمدا جێبەجێ دەکەم دەبمە پردێکی نێوان خەلک و پەرلەمانی کوردستان بۆ پرۆژەکانیان، و ئەو پرۆژانەی کە خواستی خەلکیان لەسەرە لە ناو چینی هەژار و کەم دەرامەت ئەو پرۆژانە دەبەمە پەرلەمانی کوردستان و زۆر لە حکومەت دەکەین بەو مانایەی کە دەیان کەینە پرۆژە جێبەجێ بکات، بۆیە من ھەولدەدەم ئەو تەشەنوجەی کە لە ناو خولی پەرلەمانی کوردستان دا ھەبوون لە داھاتوو دا کەسێکی ئاشتەوای و ئاشتەواگێر دەبم و ھەولی نە ھێشتنی ئەو تەشەنوجەی سیاسیەی ناو خەلکیش دەدەم و ناھێلم.

 

نەسرەدین محێدین خۆشناو گووتیشی: داوا لە خەلکی کوردستان بە گشتی دەکەم دەنگ و متمابەم پێ ببەخشن و داوا دەکەم رۆژی هەڵبژاردن خەلکی کوردستان  بە گشتی روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و ھیچ کەسێک بە جی نەمێنێت و بلێت بە دەنگی من بدەم و دەنگ نە دەم ھەر وەکو یەک دەبێت ئەم کوردستانە یەک دەنگ وەکو موشەکێک دەبێت و وەک قەلەمێک دەبێت لە نووسین، بۆیە داوا لە خەلکی کوردستان و بەتایبەتی دەنگدەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواوی ئەوانەی کە دۆستی پارتینەوە ھەموو یان پێکەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی بتوانین کە رێژیەیەکی زۆری دەنگ بەدەست بھێنین و لە داھاتوو دا بتوانین ئەو کەمووکوریانەی کە لە کوردستان دا ھەبوون لە رابردوو لە خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان لەگەل ھەفالان بە دلنیایەوە جێبەجێ دەکەین، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو بەلێنانەی بە خەلکی کوردستان داوە ھەموو یان دەگەێنێتە جی و پەیامەی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی گشتگیرە بۆ ھەموو خەلکی کوردستان و راستگۆ و دەست پاکیش دەبین بەرامبەر بە خەلکی کوردستان و ئەو بەلێن کە بە خەلکی کوردستانی دەدەین دلنیابن ئەگەر متمانەمان پێببەخشن بە من کە ژمارەم ٧٤ ئەو کەسە دەبم کە لە داھاتوو دا پشتگیری تەواوی لەو کەسانە دەکەم کە غەدیران لێ کراوە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad