English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژگار شێخانی: گرنگە خەڵکی کوردستان ئەو راستیە بزانن کە پارتی حزبی کردارو راستگۆیی و حوکمڕانی تەندروستە
2018-09-26 [09:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئاشکرایە ھەر لەو رۆژەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا،پێویستیەکی مێژوویی ئەو دروست بوونەی خولقاندو ھێنایە کایەوە،ئەویش لەبەرئەوەی کۆمەڵگەی کوردی لەو ساتەوەختەدا پێویستی بە چەترێک و رێکخستنێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی ھەبوو تا بەرگری لە خەڵک و خاکەکەی بکات،دیارە ھەر لەوکات و سەردەمەشدا تا بەرۆژانی ئەمڕۆ دەگات ئامانجی پارتی خزمەت کردنی کوردستان بووەو بەکرداریش ئەوەی سەلماندووە.

ماموستا رۆژگار شێخانی، ماموستای زانکۆ لە زانکۆی سەلاحەدین بە ئاژانسە ھەواڵی زاگرۆسە راگەیاند: بەتایبەتی رۆڵی پارتی لە چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی و ھەنگاونان بەرەو کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و سیستەمی سەرکەوتووی حوکمڕانی کە ھەموو ئەمانەش بەکردار، لەماوەی جیاجیادا لە واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداریدا کاتێک پارتی دەسەڵاتدار بووە بە روونی رەنگی داوەتەوە.

رۆژگار شێخانی گووتی: ھەروەک ئاشکرایە کە شەڕەفی دامەزراندنی یەکەم بناغەی دیموکراسی لە مێژووی ھەرێمی کوردستان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی جەنابی سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە کاتێک لە مانگی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱ لە شاری کۆیە داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی کرد بۆ ئەوەی لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕیەوە بچین بەرەو شەرعیەتی دەستووری،لەدوای ئەنجامدانی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانیش تاکو بە رۆژانی ئەمڕۆ دەگات پارتی بەرگریگارێکی سەرسەختی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بووەو خوێنی بۆ رشتووە،ھەر ئەمەشە وایکردووە بەردەوام ئەندامان و لایەنگرانی پارتی بە مێژووی پڕ سەروەری حزبەکەیان سەربڵند بن.
ئێستاش کە لەسەرووبەندی ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی دیکەی دیموکراسین،بۆ ئەوەی زامنی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بکەین و کاروانی ئاوەدانی و ئارامی و سەقامگیری ئاسایش درێژەی ھەبێت، زۆر گرنگە ھەموومان لە رۆژی ۹/۳۰ بچینە سەر سندووقی دەنگدان و بەشداریەکی چڕوپڕی ھەڵبژاردن بکەین،دەنگیش بە لیستی ۱۸۳ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، ئەو لیستەی دوێنێ لەسەنگەری بەرگریدا کەڕامەتی خەڵک و خاکی کوردستانی پاراست،چەندین قوربانی پێشکەش بە کوردستان کرد لە پێناو مانەوەی ھەرێمەکەمان،ئەمڕۆش لە پەرلەمانی کوردستان داوای مافەکانی خەڵک دەکات و دەبێتە نوێنەری راستەقینەی ھاووڵاتیان و جێبەجێکردنی خواستەکانیان.

ھەروەھا ئەو ماموستاییەی زانکۆ گووتی:گرنگە خەڵکی کوردستان ئەو راستیە بزانن کە پارتی حزبی کردارو راستگۆیی و حوکمڕانی تەندروستە،بۆیە پێویستە ھەمووان  دەنگ بە لیستی ۱۸۳ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین تا لە پەرلەمانی کوردستان بەرگری لە مافە رەواکانی گەلەکەمان بکات، ھەروەک چۆن مێژوو گەواھی ئەوەمان بۆ دەدات کە پارتی لە کوێ بیت، ئاوەدانی و ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی لەوێیە، دڵنیاشم پارتی لەم ھەڵبژاردنە سەرکەوتنێکی بێ وێنەو مێژوویی تۆمار دەکات.


دڵشاد ھەرکی





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad