English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لەوەزارەتی پەروەردەوە 
2018-09-26 [11:41 AM]

ZNA – ھەولێر 



لەئاگاداریەکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە ، وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ خوازیارانی وەرگرتنی منداڵ لە قوتابخانەکانی سابیس بڵاو دەکاتەوە ئەمەش دەقەکەیەتی : 

 


بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی لە ئاستی دووەمی باخچەی منداڵان و قۆناغەکانی دیکەی خوێندن لە قوتابخانە ھاوبەشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیای سابیس، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا:
بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان ـ بە سیستەمی سابیس، بە پێی بۆشایی پۆلەکانیان و بە ھەڵسەنگاندن و بە وەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەکانی وەزارەت، قوتابیان و خوێندکاران وەربگرن.
تێبینی:
١. ھەموو قوتابی و خوێندکارێک مافی ھەڵسەنگاندن و فۆڕمپڕکردنەوەی ھەیە.
٢. وەرگرتنی منداڵ قۆناغی یەکەمی باخچەی ساوایان ناگرێتەوە.
٣. قوتابخانەی شوەیفاتی ئەھلی بەدەرە لەم وەرگرتنە.
٤. ڕۆژی تاقیکردنەوە ٤/١٠/٢٠١٨ دەبێت و پێش لەو ڕێکەوتە پێویستە قوتابی ناوی نووسرابێت و فۆڕمی پڕ کردبێتەوە.
٥. دوای ھەڵسەنگاندن، بە پێی بەتاڵی کورسییەکانی پۆل، تیروپشک بۆ درەچووەکان دەکرێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 8701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad