English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەروازەیه‌كی سنوری بەبازرگانی دەكرێت
2018-09-26 [01:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 بەڕێوەبەری كۆمەڵگای سنووریی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ ڕایگەیاند، بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو، كۆمەڵگەكە بكرێت بە دەروازەیەكی بازرگانی، وتیشی، بەبازرگانیكردنی دەروازەكە، قازانجی بۆ هه‌رێم وتوركیا دەبێت و بایەخی تایبەتیشی هەیە.

 

 

عیرفان سلێمان بەڕێوەبەری كۆمەڵگای سنووریی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ ڕایگەیاند، دەروازەكە تا ئێستا گەشتیارییە و نیمچە بازرگانییشە، بەڵام ئەم دەروازەیە لە لایەن توركیاوە گرینگییەكی یەكجار زۆری هەیە، بۆیە بڕیارە بە بازرگانی بكرێت.

بەڕێوەبەری كۆمەڵگای سنووریی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ دەشڵێ، بەبازرگانیكردنی دەروازەكە، قازانجی بۆ هەردوو لا دەبێت و بایەخی تایبەتیشی هەیە.

 

كۆمەڵگای سنووریی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ، لە ساڵی  ٢٠٠٦ـدا كرایەوە، كە سەر بە شارەدێی كانی ماسیی سەر بە شارۆچكەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆك و، زیاتر دەروازەیەكی گەشتیارییە.

 

 

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 10774جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad