English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران: قسەكانی ترامپ لەبارەی ئێران بێبنەمایه
2018-09-26 [01:50 AM]

​ZNA - هەولێر


سوپای پاسدارانی ئێران قسەكانی سەرۆكی ئەمریكای لەبارەی پشتیوانییەكانی ئێران لە تیرۆریزم بە بێبنەما ناوبرد و دەشڵێت، ئەمریكا ھێمای ستەم و داگیركارییە.

محەمەدعەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە كاردانەوە بە قسەكانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، تۆمەتباركردنی وڵاتەكەی بە پشتیوانی لە تیرۆر و ناسەقامگیركردنی ناوچەكە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریكاوە بە بێبنەما ناوبرد و رایگەیاند، ئەمریكا ھێمای ستەم و داگیركارییە و خەریكە وڵاتانی ناوچەكەش دژ بە ئەمریكا یەكدەگرن.

سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆر و سەرچاوەی سەرەكی ئاژاوە و ناسەقامگیری لە جیھان ناوبرد.





ئەم هەواڵە 5446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad