English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترێزا مەی داوای لە رۆحانی کرد بەندکراوە بەریتانیاییەکان ئازاد بکات
2018-09-26 [01:50 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوای ئازادكردنی ھاووڵاتییەكی ئێرانی- بەریتانی لە زیندانەكانی ئێران دەكات.

تێرێزا مەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران لە پەراوێزی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك داوای لە حكوومەتی ئێران كرد، نازەنین زاغری ھاووڵاتی ئێرانی - بەریتانی كە لە ئێران زندانییە ئازاد بكەن. گوتیشی بەریتانیا نیگەرانە لە دەستبەسەر كردنی ھاووڵاتیانی بەریتانیا لە ئێران و داوای ئازادكردنیان دەكات.

نازەنین زاغری ھاووڵاتی ئێرانی بەریتان ساڵی٢٠١٦ لەكاتی سەردانی بنەماڵەكەی لە ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كرا و بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بە ٥ ساڵ زیندان حوكم درا.





ئەم هەواڵە 5425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad