English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیدریس ئەحمەد ھەرکی : کاردەکەم بۆ ئەوەی ھەموو ھاولاتیەک ببێتە خاوەن پارچە زەویێک
2018-09-26 [01:52 AM]

ZNA- ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٥٨ی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات ئەگەر ھاتوو ببمە نوێنەری خەلکی ھەرێمی کوردستان کاردەکەم ھەموو ھاونیشتیمانیێکی کوردستان ببنە خاوە پارچە زەویێک .

ئیدریس ئەحمەد ھەرکی کاندیدی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر متمانەی ئەوەم پێکرا ببمە نوێنەریان لە پەرلەمانی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکەین ھەر گەنجێکی ھەرێمی کوردستان پرۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام بدات ببێتە خاوەن پارچە زەویێکی نیشتەجێبوون .

ئیدریس ھەرکی راشیگەیاند ھەول دەدەم پاشەکەوتی مووچەی فەرمان بەران بکرێتە چەک و فەرمانبەران بتوانن لە فەرمانگەکانی حکومەت بەکار بھێنرێت .

وە ھەرکی رایگەیاند پێویستە ئاورێکی جدی لە جوتیاران بدرێتەوە خزمەتی زیاتر بکرێن وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو سیستەمێکی نوێ چاندن بۆ جوتیاران دابنرێت بۆ ئەوەی جوتیاری ناوخۆی سودمەند بن و تاوەکوو رکابەری بەرھەمی ھاوردە بکات .

لە بارەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدریس ھەرکی رایگەیاند ئێمە وەک پارتی ١٠ خالی سەرەکیمان ھەیە کاری لەسەر بکەین ئەگەر ئەو خالانە جێبەجێ بکرێت بەشێکی زۆری کێشەکانی ھاولاتیان چارەسەر دەکرێت .

 

 

ئا: گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad