English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک لە فەرەنسا لەسەر گێچەڵکردنی سێکسی سزا درا
2018-09-26 [01:54 AM]

ZNA - هەولێر


بۆ یەکەمجار لە فەڕەنسا کەسێک بەهۆی گێچەڵپێکردنی سێکسی لەسەر شەقام سزا درا. 

پیاوێکی ٣١ ساڵان دوای ئەوەی بە سەرخۆشی دەچێتە ناو پاسێکەوە، دەست بۆ سمتی کچێکی گەنج دەبات و دواتر قسەی نابەجێ لەبارەی سنگی کچەکە دەکات.

شۆفێری پاسەکەش بۆ بەرگری لە کچەکە بە دەنگ دێت و بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵی ناچار دەبێت تا کاتی گەیشتنی پۆلیس پیاوەکە لەناو پاسەکەدا زیندانی بکات.

پیاوەکە بەبۆنەی هێرشکردنە سەر شۆفێری پاسەکە و گێچەلپێکردنی سێکسی بە بڕی ٣٠٠ دۆلار و ماوەی سێ مانگ زیندان سزا درا. کاربەدەستانی حکومەت بۆ بەدەنگەوەهاتنی کچەکە دەستخۆشییان لە شۆفێری پاسەکە کردووە.

ئەو یاسایەی پیاوەکەی پێ حوکم دراوە، لە مانگی ئابدا پەسەند کراوە و تێیدا هاتووە پیشێلکار رەنگە دەستبەجێ تا ٧٥٠ دۆلاریش پێبژاردنی پێ بکرێت. لەمێژە لە کۆمەڵێک وڵات وەک پورتوگال و ئەژەنتین هەراسانکردن و توانجگرتن لە خەڵک لەسەر شەقام نایاساییە.





ئەم هەواڵە 6151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad