English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڵێ پارتی بنەماڵەییە
2018-09-26 [02:05 AM]

نووسینی: ئاسۆ حاجی


زۆر کەس ئەوە بە چاوی پارتیەکان دادەدەنەوە کە گوایە پارتی بنەماڵەییە،پارتیەکانیش ھەندێک جار تێدەکەون و دەیانەوێ نکۆڵی لێ بکەن و وای نیشان بدەن ئەوە راست نیە وەک ئەوەی حیزبی بنەمالەیی کوفرێکی سیاسی یان کارێکی خراپ بێ.
حیزبی بنەماڵە مۆدێلێکی حیزبیە و لە زۆر وڵاتان ھەبووە و ھەیە،بۆ نموونە بنەماڵەی گاندی لە ھیند و بنەماڵەی حەریری لە لوبنان.
پارتیەکان و دژە پارتیەکان دەبی ئەوە بزانن کە بنەماڵەیی بوونی حیزب نە شەرمە و نە کێماسیە، پارتی حەفتا و دوو ساڵە بوون و مێژووی بە بنەمالەی بارزانیەوە گرێدراوە بۆیە نە شکاوە و نە دۆڕراوە.
شانازیە نەک شەرم پارتی حیزبی بنەماڵەی بارزانی بێ،چونکە مێژووی ئەو بنەماڵەیە مێژووی زیاتر دوو سەت ساڵ خەبات و قوربانی دانە بۆ کوردستان.

- شێخ عەبدولسەلامی یەکەم خاوەنی ھزر و فەلسەفەی پێکەوە بەستنەوە (خوا پەرستی، خاک پەرستی، خەڵک پەرستی)یە.

-شێخ محەمەدی کوڕی سیمبولی بەگژداچوونەوەی زۆرداری و پالپشتی ھەژاران.

- شێخ عەبدولسەلامی دووم باوکی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و یەکەمین کەس کە داوای مافی چارەنووسی بۆ گەلی کوردستان کردووە،لە١٩١٤ بەو ھۆیە عوسمانلی لە سێدارەیان دا و شەھیدیان کرد.

-شێخ ئەحمەدی بارزان،خودان و ڕابەری بارزان سەرکردەی ھەردوو شۆڕشی بارزان،پاڵپشتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان،فێرکەر و پەروەردیکاری مستەفا بارزانی.

-مستەفا بارزانی،باوکی روحی نەتەوەی کورد و ھەلگیرسێنەری مەزنترین شۆڕش کە زاکیرەی ھاوبەشی نەتەوەیی کورد و نیشتیمانی کوردستانی دروست کرد.

-مەسعود بارزانی،سەرۆک و پێشمەرگەی سەربەخۆیی،ڕابەری ئەنجامدان و سەرخستنی ڕیفراندۆم، لە لە مێژووی سەت سالەی کوردستان بۆ یەکەمین جار ئیرادەی گەلی کوردستان بە سەر ئیرادەی داگیرکەران سەرکەوت.

پارتی درێژکراوەی ئەو دیرۆک و شانازیانە بێ دەبێ جێگای شانازی بێ نەک شەرم.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad