English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌رتوكێكی بڵاوكرده‌وه‌
2018-09-26 [02:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كتێبی "به‌رهه‌می كار"ب بڵاوكرده‌وه‌ كه‌‌ تایبه‌ته‌ به‌كاروچالاكی و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ ماوه‌ی چوارساڵی كاركردنیدا.

د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە مانگی (٦/٢٠١٤) ئەرکی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان پێسپێردرا، لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنێکی زانستییانەی ورد بۆ دۆخی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، توانیمان ديدگا و تێڕوانین و بۆچوونەکانمان دەربارەی هێڵە سەرەکییەکانی ڕیفۆرم و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە هەرێمەکەمان بخەینەڕوو، بۆیه‌ لەگەڵ ئەوەی بە چوار ساڵی پڕ قەیرانی ئابووری و سیاسی دا تێپەڕین، بەڵام توانیمان هەموو ڕوبەڕوبونەوەکان بکەینە وێستگەیەک بۆ بەردەوام بونی کاروانی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، كه‌ له‌ ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی به‌ڕێوه‌چو، یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌شه‌كرد و ڕایگه‌یاند: كتێبی (به‌رهه‌می كار) گوزارشته‌ له‌ كارو پڕۆژه‌ و چالاكیه‌كانمان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ماوه‌ی (چوار ساڵ) و( دوو مانگ) و(دوو ڕۆژ)، وتیشی كتێبه‌كه‌ له‌ (10) ته‌وه‌ر و پێشكیه‌كه‌ك پێكهاتوه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ خۆده‌گرێ (دۆخى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، هه‌نگاوه‌كانی ڕیفۆرم له‌ سیسته‌مه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران ، بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى دەزگا و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کاراکردنى بوارى کارگێڕى و دارایى له‌ دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا، به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ به‌پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، بایەخ و گرنگیدان بەزمانى کوردى، ئاوێته‌بون له‌گه‌ڵ سیستمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستیەکان، بوژانه‌وه‌ی بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ له‌گه‌ڵ تێڕوانینیه‌ك بۆ ئایندەى خوێندنى باڵا).

هه‌ر له‌ میانه‌ی وته‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌داتا و ئامار باسی له‌ ورده‌كاری پڕۆژه‌كان كرد و، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئەگەر قەیرانی نەخوازراوی سیاسی و دارایی نەبوایە دەمانتوانی هەنگاوی گەورەتر بنێین و  پڕۆژەی مەزنتریش جێبەجێ بکەین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیمان کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، دیارترینیان بریتین لە پرۆژەکانی ڕیزبەندیی نیشتیمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان و جێبەجێکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری و هەنگاونان بەرەو بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی و دامەزراندنی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و جێبەجێکردنی سیستمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ و پەیڕەوکردنی سیستمی بۆڵۆنیا و دابەزاندنی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی دارایی بۆ زانکۆکان و پەیڕەوکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی لەبەڕێوەبردنی کارەکانی وەزارەت و بەهێزکردنی پێگەی زمانی ئینگلیزی لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن و لەنێو ئەکادیمیانی کوردستان و بابه‌خدان به‌زمانی كوردی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و بوژانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له‌ زانكۆی به‌غداد).

وتیشی هەموو ئەو پڕۆژانە هەنگاوی ستراتیجی و نیشتیمانین، بەها و پرانسیپ و پێوەر و کەلتوری نوێی هێنایە ناو سیستمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بۆیه‌ دەتوانین بڵێین ئەم هەنگاوانە دەچنە خزمەتی گەشەپێدانی خوێندنی باڵا و دەرکەوتن و درەوشانەوەی زانکۆکانی کوردستان لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای ناوچەیی و جیهانی.

له‌ به‌شی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، د.ئامانج سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ئامێری داتا شۆ به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ كاروپڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد وڕایگه‌یاند: په‌رتوكی (به‌رهه‌می كار) سه‌رجه‌م ئه‌و كاروپڕۆژانه‌ی له‌ خۆگرتوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا ئه‌نجامدراون و ده‌سكه‌وتی گه‌وه‌ریان بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌دیهێناوه‌.

له‌ به‌شی كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌رتوكی (به‌رهه‌می كار)ی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه‌ كرد.

 





ئەم هەواڵە 5860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad