English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی: ھیچ کاتێک نایەڵین لەسەر خوێن و شەھیدی ئێمە ھیچ کەسێک ئیرادەی فەرز بکات
2018-09-26 [02:26 AM]

ZNA – ھەولێر 


لە مەراسیمی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، جارێکی دیکە چاوم رۆن بوو دڵم خۆش بە دیتنی ئێوە ھەی دڵ و گیانینە، کە خەڵک دێتە زاخۆ، کوردایەتی، مەردایەتی، مرۆیایەتی وەفاداریم بەبیر دێتەوە.


سەرۆک بارزانی، لە مەراسیمی بانگەشەی بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، لە گوتارێکدا رای گەیاند: جارێکی دیکە چاوم رۆن بوو دڵم خۆش بە دیتنی ئێوە ھەی دڵ و گیانینە، کە خەڵک دێتە زاخۆ، کوردایەتی، مەردایەتی، مرۆیایەتی وەفاداریم بەبیر دێتەوە، ئەگەر ساڵێک جارێک بێمە زاخۆ، بۆ ساڵێک شەحن دەبم، ساڵی پار وەک ئەو رۆژانە، لێرە مێژوویەکمان دروست کرد و پەیمانمان دا، لە رۆژی ٣٠ ئەیلوولیش دیسان مێژوویەکی پڕ سەروەری بۆ پارت و گەلی خۆتان تۆمار دەکەنەوە.
سەرۆک بارزانی، لە زاخۆ، جەختی لەوەش کردەوە: ھیچ کاتێک نایەڵین لەسەر خوێن و شەھیدی ئێمە ھیچ کەسێک ئیرادەی فەرز بکات، لە ماوەی رابردوو، ھەڵبژاردنێکی گرنگ کرا، ئەوەی گرنگ بوو سەنگی پارتی پیشان بدرێت.
ھەموو کەس دەزانی پارتی ژمارەیەکی زۆر گرنگە، بەبێ پارتی ھیچ بڕیارێک بەسەر گەلی کورد ناچەسپێ، بۆیە ھەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلوول ھەڵبژاردنێکی گرنگە، بۆیە چەند پارتی لە پێش بێت، ئەوەندە ھەنگاوی گەورەتر بھاوێت، چاکسازی بکات،
سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵی بە ئامادەبوونێکی جەماوەرێکی زۆری پارتی لە زاخۆ گوتی: من نەھاتوومە بڵێم دەنگ بە فلانە لیست بدەن، بەڵکو ئێوە دەنگ بە کێ بدەن، بەڵێن بێت، منیش دەنگی پێ بدەم.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad