English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسۆ فاروق: کاردەکەم بۆ یاسایی سیستەمی چاودێری حکومەت
2018-09-26 [03:39 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٨٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کار دەکەم لە سەر پرۆژەیەکی گرنگ لە پارێزگای ھەلەبجە ئەویش پردی تەنگی سەید محەمەدە، ئەو پردە ھەلەبجە و گەرمیان بە یەکەوە دەبەستێتەوە و گرنگیەکی ستراتیژی و ئابووری زۆری ھەیە چ بۆ ھەلەبجە چ بۆ گەرمیان، ھەروەھا کار دەکەم بۆ دامەزداندنی سیستەمێکی چاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بۆ سەر وەزارەتەکانی حکومەت.

 

ئاسۆ فاروق، کاندیدی ژمارە ٨٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من کاندیدی شاری ھەلەبجەی شەھیدم لە سەر لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستانم بە ژمارە ٨٩، ئێمە لە سە ئاستی گشتی و ناوچەی پلانمان ھەیە، لە سەر ئاستی ناوچەی گرنگە بۆ بە جێما وان و برینداران و خانەوادەی شەھیدان کاری جدی بکەین بۆ ئەوەی مندالەکانیان بتوانن لە پرۆسەی خۆندن دا لە زانکۆ باشەکانی ھەرێمی کوردستان دا بە ھاوکاری وەزارەتی شەھیدان و وەزارەتەکانی پەیوەندی دار بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، ھەروەھا پرۆژەیەکی گرنگ لە پارێزگای ھەلەبجە ئەویش پردی تەنگی سەید محەمەدە، ئەو پردە ھەلەبجە و گەرمیان بە یەکەوە دەبەستێتەوە و گرنگیەکی ستراتیژی و ئابووری زۆری ھەیە چ بۆ ھەلەبجە چ بۆ گەرمیان، لە سالی ٢٠٠٧ کە من کە لە ھەلەبجە کارم دەکرد خەلکی ھەلەبجە ٣ داوا کاریان ھە بوو ئەوانیش چارەسەری کێمیا باران و پرۆژەکانی شارەوانی ٣ و پردی تەنگی سەید محەمەد، ھەردوو پرۆژەکەی تر جێبەجێ کران بەلام پرۆژەی سێیەم بە داخەوە بە ھۆی چەند ھۆکارێکەوە جێبەجێ نەکرا، زۆر بە گرنگی کار لەسەر ئەوە دەکەم لە پەرلەمانی کوردستان بە ھاوکاری تەواوی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوی فراکسیۆنەکانی تر کە ئەم پرۆژەیە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بووژانەوەی ئابووری پارێزگای ھەلەبجە.

 

کاندیدی ژمارە ٨٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: لە سەر ئاستی گشتیش کار دەکەم بۆ کە وەک شارەزایم و ھەبوونی بروانامەی کارگێری گشتی لە زانکۆی ئەمەریکا دەمانەوێت سیستەمێکی چاودێری دروست بکەین لە پەرلەمانی کوردستان  بۆ سەر دامەزراوەکان و وەزادەتەکانی حکومەت لە چۆنیەتی بەرێوبردنیان، ئەوەی تا ئێستا ھەبووە لە پەرلەمانی کوردستان بە داخەوە تەنھا موزاھیدەی حزبی لایەبەکان و فراکسیۆنەکان بووە لە پەرلەمانی کوردستان دا بۆ سەر وەزیری لایەنەکانی تر، ئێمە ئەم جارە دەمانەوێت بە جدی کار لەسەر ئەوە بکەین لە وەکوو سەنتەرێک لە ناو لە ناو پەرلەمانی کوردستان دا دروستی بکەین کۆمەلێک خال دابنێن بۆ بەرێوبردنی وەزارەتەکان بە جدی کاری لەسەر بکەین بزانین ئەو چاودێریەی کە لە ولاتانا لە پەرلەمان لە سەر حکومەت دەی کات ئێمە بتوانین دروستی بکەین لە پەرلەمان دا بە شێوەیەکی سیستەماتیک دەبێت بەبی موزاھیدەی حزبی.

 

ئاسۆ فاروق گووتیشی: خۆش حالم کە کۆمەلێک لاوی کوردستان بۆ یەکەم جار بەشداری لە پرۆسەی ھەلبژاردنەکانی کوردستان دەکەن، بێ گوومان لەو ولاتەی ئێمە کەمووکووری ھەبووە بەرامبەر بە لاوان، بەلام دەکرێت ئەوان بە دەنگ و رەنگی خۆیان کۆمەلێک لاوی خوێن گەرمی کە خاوەنی بڕوا نامە و خاوەنی پسپۆرین بە نیازێکی پاکەوە کار بۆ کوردستان دەکەن بەرژەوەندیە گشتیەکان پێش بەرژەوەندیە تایبەتیە کانی خۆیان دەخەن دەنگ بە نوێنەری خۆیان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ و رەنگی ئەوان بگەینە پەرلەمانی کوردستان و بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاستی ئارەزوەکانی ئەوان دابن و لە خزمەتی ئەو پرۆژانە دابن کە خزمەتی لاوان دەکات بۆیە داوایان لێ دەکەم کە ئەو لاوانە بێنە سەر سندوقەکانی دەنگ دان و وەسفی دەنگی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی داھاتووی کوردستان بونیاد بنێن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad