هەولێر _ ZNA
بهردی زهرداو بریتیه له خهستبون و رهق بوونی برێك لهو شلهیهی (شلهی زهرداو) كه بۆ ههرسكردنی خواردن بهكاردێت، له جگهردا دروست دهبێت و له كیسی زهرداودا كۆدهبێتهوهو له كاتی ههرسكردنی خواردندا دهرژێندرێته ناو ریخۆڵه.
شلەی زەرداو لە ئاوێتەیەکی ھاوسەنگی نێوان ئاو و کۆڵسترۆڵ و ترشی زەرداو فۆسفۆلید و بۆیەی زەرداو و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و چەند کانزایەکیتر پێک ھاتووە.
نیشانەکانی :
ئەو دەرمانانەی بۆ تواندنەوەی بەردی زراو ئەو ئالەتانەی بۆ شکاندنی بەردی زراو بەکارھاتوون سەرکەوتوو نەبوون ، بۆیە تا ئەمرۆ نەشتەرگەری تەنھا چارەسەرە بۆ نەخۆشی بەردی زراو، ئەویش بە پێی حالەتەکە دەگۆرێ،
باشترین نەشتەرگەری نازوورە کە سێ چوار کون لە سکھی نەخۆشەکە دەکرێت و سکی پر ھەوا دەکرێت، وە یەک لەو کونانە بەردەکە دێتە دەرەوە، (%٩٩) نەشتەرگەریەکە سەلامەتە.
خۆپاراستن:
- لەسەر خۆ دابەزاندنی کێشی لەش.
- خۆ دورخستنەوە لە زۆر خواردن و قەڵەوی.
- خواردنی زۆری ئا و شلەمەنی و سەوزەو میوە، کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت و چەوری.
- کەم خۆری و دایم خۆری.
- وەرزش کردن و جوڵەی لەش.
- پەیرەوکردنی رێنمایی پزیشکی و دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە خراپەکانی بەردی زراو.
ئەم هەواڵە 8440جار خوێندراوەتەوە |