English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمان حوسێن ئاغا: کار لەسەر باشتر کردنی مووچەی ئەو کەسانە دەکەم کە بە رێژەیەکی کەم خانەنیش بوون
2018-09-27 [06:18 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٣٦ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، کار دەکەم بۆ دروست کردنی چەند بەنداوێکی بچوک لە سنووری لقی دەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی چوار قەزایەکان چونکە لەخۆیدا شوێنێکی گەشتیاری و گرنگە ھەم لە رووی گەشتیاریەوە سوودی دەبێت و ھەم لە رووی سامانی ماسیش سوودی دەبێت و ھەروەھا داھێنانێک دەبێت بۆ بەر ھەم ھێنانی کارەبا و بتوانین لەم سنوورانە رێژەیەکی باش لەکارەبا بەرھەم بھێنین و بدرێتە ھاولاتیان.

 

فەرمان حوسێن ئاغا، کاندیدی ژمارە ٣٦ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەر کاندیدێک کە ھەلدەبژێردرێت بەرنامە و کار و پرۆژەی تایبەت بە خۆی ھەیە، منیش وەکو کاندیدی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ٣٦ کارنامەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ دەکەم و بە تایبەتی چەند خالێک کە دەمەوێت کاریان لە سەر بکەن لەوانە کاردەکەم بۆ دروست کردنی بیمەی تەندروستی ھەروەھا کار لەسەر سێکتەری پەروەردە دەکەم چونکە جیاوازی دەکرێت لە نێوان قوتابخانە حکومیەکان و ئەھلیەکان کار دەکەم بۆ نە ھێشتنی ئەو جیاوازیە. 

 

کاندیدی ژمارە ٣٦ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: ھەروەھا چەندین پرۆژەم ھەیە بۆ برا پێشمەرگەکان و خانەنیشان و و فەرمانبەران بە گشتی و بەتایبەتیش ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لە بە بڕێکی کەم لە مووچە خانەنیش دەکرێن کاریان لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی لە کاتی خانەنیش کردنیان دا بەشی ژیان و گووزەرانیان بکات، ھەروەھا من خۆم و حکومەت کوردستان بە قەرز داری ئاوارەکانی ئێران دەزانین کە لە سالی ١٩٧٤ ئاوارە بوونە و پاشان گەراونەتەوە باوەشی دایکیان زۆربەی ھەزۆریان لە شاری سۆران نیشتەجێن ئێستا بەتایبەتی خەلکی دەفەری برادۆست و ھەرکی بنەجێ و گەردی و مزوری و رێکانی زۆربەی زۆری عەشیرەتەکان تێیدا کۆبۆتەوە زۆریان کەرەستەی خانووبەرە و زەویان وەر نە گرتووە بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە حکومەت ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا کا لە سەر دابەش کردنی زەوی دەکەم بە سەر فەرمانبەران و خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە و ئەو خەلکانەی بێبەش بوون لە وەرگرتنی زەوی کار دەکەم بۆ دابەشکردنی زەوی لە حکومەت ھەرێمی کوردستان.

 

فەرمان حوسێن ئاغا گووتیشی: ھەروەھا کار دەکەم بۆ دروست کردنی چەند بەنداوێکی بچوک لە سنووری لقی دەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی چوار قەزایەکان چونکە لەخۆیدا شوێنێکی گەشتیاری و گرنگە ھەم لە رووی گەشتیاریەوە سوودی دەبێت و ھەم لە رووی سامانی ماسیش سوودی دەبێت و ھەروەھا داھێنانێک دەبێت بۆ بەر ھەم ھێنانی کارەبا و بتوانین لەم سنوورانە رێژەیەکی باش لەکارەبا بەرھەم بھێنین و بدرێتە ھاولاتیان، خۆشم کار لەسەر بنەمالەی شەھیدان و برا پێشمەرگەکانم دەکەم کە لە رۆژانی سەختی شەری داعش پارێزگاریان لە خاک و نیشتیمان کردووە و ئێمە ھەموو کات قەرزداری برا پێشمەرگەکانمان و خەنەوادەی سەربەرزی شەھیدانین.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 5095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad