English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردن و فیتامینانە چین کە پێویستن بۆ گەشەی قژ و بەهێز بوونی
2018-09-27 [09:46 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ڤیتامینەکان لە  چەندین خۆراکی جۆراو جۆردا هەیە کە ڕۆژانە دەیخۆین ، بەڵام نازانین کە ئەو ڤیتامینە بۆ چی شتێک سودی لێوەردەگرین ..

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڤیتامین ە ، کە دیاریکراوە لە چی خواردنێکدا هەیە دەتوانین سودی لێوەرگرین بۆ ئەوەی قژێکی تەندروست و جوانمان هەبێت ..
 

١. ڤیتامین B7 : ئەم ڤیتامینە زۆر گرنکە , لە زەردێنەی هێلک و سەوزە و کوێزدا زۆرە.

٢. ڤیتامین B3 : لە ئەڤۆکادو و گوێز و کۆشتی قەڵ و جگەر و قارچک زۆرە

٣. ڤیتامین سی (C) : زۆر گرنگە بۆ دروست بوونی کۆلاجین کە پێکهاتەی سەرەکی قژە وە هەروەها قژ دەپارێزێت لە تێکشکان, ڤیتامین سی لە میوە زۆرە وەک پرتەقاڵ و لالەنگی و لیمۆ.

٤. ڤیتامین دی (D) : لە زەردێنەی هێلکە و شیر و ماسی و قارچک زۆرە .

٥. ڤیتامین ئی( E ) : قژ دەپارێت لە تێکشکان , لە دەنکی کوڵەبەرۆژە و ئەڤۆکادۆ و کاهوو زۆرە.

٦. ڤیتامین ئەی (A) : ئەو خواردنانەی ڤیتامین ئەی زۆرە بریتیە لە زەردێنەی هێلکە , شیر , کێزەر , پەتاتە , سپیناخ

٧. ئاسن : ئاسن گرنکە بۆ گەشەی قژ , ئاسن لە گۆشتی سوور و مریشک و زەردێنەی هێلکە و نسک و بروکلی و سپیناخ و قەیسی زۆرە.

٨. پــرۆتــیــن : قژ لە پرۆتین پێکهاتووە بۆیە کەمی خواردنی پرۆتین وا دەکات گەشەی قژ کەم بێتەوە. ئەو خواردنانەی پرۆتێنی زۆرە بریتیە لە کۆشت , هێلکە , پاقلەمەنییەکان , شیر , ماسی.

٩. زینــک: لە نیسک و کۆشتی سوور و سپیناخ زۆرە .





ئەم هەواڵە 1018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad