English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاجانی فەقێ: کاری سەرەکیم بۆ خۆش گوزەرانی خەلکی کوردستان دەبێت
2018-09-27 [09:15 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوا لە خەلکی کوردستان بە گشتی و دەنگ دەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە رۆژی ٣٠ی٩ی٢٠١٨ بە گرووتینێکی زۆرەوە روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگیان بۆ لیستی ئاوەدانی و لیستی شەھیدان و پارێزەرانی خاکی کوردستان بێت.

 

لاجانی فەقێ لاجانی بلباس، کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە کۆتا رۆژی بانگەشەی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  داوا لە خەلکی کوردستان بە گشتی و دەنگ دەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە رۆژی ٣٠ی٩ی٢٠١٨ بە گرووتینێکی زۆرەوە روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگیان بۆ لیستی ئاوەدانی و لیستی شەھیدان و پارێزەرانی خاکی کوردستان بێت.

 

کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: کاری منیش ھەمان بەرنامەی کاری لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ چوار سالی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و پابەند دەبم بە بەندەکانیەوە و ھەولدەدەم لە پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی و کرداری ھەموو ئەو پڕۆژانەی کە لە خزمەتی خەلکی کوردستان داین لە ھەموو سێکتەرەکان کە پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی ھاولاتیانەوە ھەولی بۆ دەدەم و پالپشتی لەو پرۆژانە دەکەم.

 

لاجانی فەقێ لاجانی بلباس گووتیشی: داوا کاریم بۆ ئەو لاوانەی کە ئەم جارە بەشداری لە پرۆسەی ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن دەنگبدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە ھەر پارتی دیموکراتی کوردستانە دەتوانێت زامنی مافەکانی لاوان بێت لە داھاووت دا وەک چۆن لە رابردوو دا ھەولی بۆ داوە و لە داھاتووش دا زیاتر ھەولی بۆ دەدات.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad