English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماموستا خوناو عومەر: کارکردن بۆ چینی ھەژاران ئەرکێکی نیشتیمانیە لە لایی من
2018-09-27 [10:53 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٦٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، من بەلێنم دایەو دوبارەش بەلێن دەدەمەوە کە خزمەتی ھەموو چین و توێژەکان بکەم و بە تایبەتی چینی ھەژارەکان بە ھۆکاری ئەوەی کە زۆر گەراوم زۆر شتم بین و زۆر شتیش فێر بووم و لە بەرنامەی کاری خۆم داناوە، کارکردن بۆ چینی ھەژاران ئەرکێکی نیشتیمانیە لە لایی من.

 

ماموستا، خوناو عومەر عەبدوڵا، کاندیدی ژمارە ٦٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: داوا لە ھەموو خەلکی کوردستان دەکەم کە رۆژی ٣٠ ئەیلوول بە گورووتینێکی زۆرەوە برۆن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە ھەر لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستانە داکۆکی لە ھەموو مافی ھاولاتیانی کوردستان دەکات، بە ھێزترین حزب و گەورەترین ئەزموونی ھەیە، ئەوانیش متمانەیان بە ئێمە بەخشیەوە بە پشتیوانی خۆدای گەورە دەبینە پایەکی بەرز بۆ خزمەتی ھاولاتیان لە ھەموو بوارەکاندا.

 

کاندیدی ژمارە ٦٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: من بەلێنم دایەو دوبارەش بەلێن دەدەمەوە کە خزمەتی ھەموو چین و توێژەکان بکەم و بە تایبەتی چینی ھەژارەکان بە ھۆکاری ئەوەی کە زۆر گەراوم زۆر شتم بین و زۆر شتیش فێر بووم و لە بەرنامەی کاری خۆم داناوە، کارکردن بۆ چینی ھەژاران ئەرکێکی نیشتیمانیە لە لای من، سەردانی ناوەندی وەرزش و لاوانم کرد و بینیم زۆر کەمووکوریان ھەیە و پێویستیان بە کەلووپەلە وە ھەروەھا نەخۆش خانەکان بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی تالاسیمیایان ھەیە زۆر پێویستیان بە دەرمانی تایبەت بەو نە خۆشیە ھەیە، من وەکو ماموستا سەردانی قوتابخانەکانم کرد یەک لەوانە قوتابخانە خاوەن پێداویستی تایبەت پێداویستی تایبەتیان پێویستە وە ھەروەھا  برا پێشمەرگەکان پێویستیان بە زیاتر خۆش گوزەرانی ژیانیان ھەیە، و لاوانی ئێمە دەرفەتی کاریان زۆر کەمە دەبێت دەرفەتی کاریان زیاتر بۆ برەخسێندرێت، من بەلێن دەدەم لە ھەموو بوارە جیاجیاکاندا کار بکەم.

 

ماموستا خوناو عومەر عەبدوڵا گووتیشی: داکۆکی کارێکی سەر سەخت دەبم بۆ بەدەست ھێنانی مافی ئافرەتان لە کۆمەلگای ئێمە دا وەک نە خوێندەواری و زەواج کردن،  ھەولی نەھێشتنی توندووتیژی دژ بە ئافرەتان دەدەم و ھەولی رەخساندنی ھەلی کاری زیاتر یان بۆ دەدەم و ھەولی زیاتر ھێنانی ئافرەتان دەکەم بۆ ناو کارت سیاسی و ھەولی دروست کردنی یەکسانی ئافرەتان دەدەم لە کاری بەرێوبردن لە ھەرێمی کوردستان.

 

 

رێباز یونس 

 

 

 





ئەم هەواڵە 2584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad