English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موچه‌ له‌ كاتی خۆی دابه‌ش ده‌كرێت و دواناكه‌وێت
2018-09-27 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر



سەرچاویەک لە وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی  مانگی تەممووز بکەین، دەستمان بە ئامادەکاری کردووە، وتیشی، مووچه‌ وه‌كو مانگه‌كانی پێشوو لە 5ی مانگ دەست پێ دەکات.
ئەو سەرچاوەیە رایگه‌یاند، سەبارەت بەو زانیارییەی گوایه‌ 2ی 10 دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێت، ڕاست نییە، بەڵکوو وەکوو مانگەکانی پێشوو لە 5ی مانگ دەست پێ دەکات، بەڵام چونکە ئەو 5ی مانگە کەوتووەتە نێو ڕۆژی ھەینی کە پشووی فەرمییە، بۆیە یان  4ی 10 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، یان 7ی 10 دەست پێ دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، کە وەکوو مانگی پێشوو، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە، پاشان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتەکانی دیکە مووچەکانیان دابەش دەکرێت.
سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی مووچه‌، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی روونی كرده‌وه‌، پێش قەیرانیش ئەو جۆرە دواکەوتنە ھەبووە، ھەندێک جار ھۆکارەکەی پشووە، ھەندێک جاریش بۆ ھۆکاری تەکنیکی دەگەڕێتەوە.
 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 6487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad