English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنامی راهێنانی به‌ ئەفسەرانی سەنتەری ڕاگرتن لە هەولێر كرد
2018-09-27 [12:15 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ رۆژه‌كانی ٢٣ و ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠١٨ ئەفسارانی سەنتەری ڕاگرتنی پێش دادگاییکردن لە گوێر،  نزیک  هەولێر ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەیان تەواوکرد کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراقەوە ڕێکخرابوو دەربارەی پڕەنسیپە بنەڕەتیەکانی مافاکانی مرۆڤ ئەوانەی کە پەیوەستن بە کارکردن لە سەنتەرەکانی ڕاگرتندا.

یۆنامی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، ئەم ڕاهێنانە لەژێر ناونیشانی " مافی کەسانی ڕاگیراو بوو" کە بەشێکە لەم زنجیرە چالاکیانەی کە لە لایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامیەوە ئەنجام دەدرێت وەک پاڵپشتیەک بۆ دەزگا هەرێمیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی پاراستن و برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا. بەشداربوانی ڕاهێنانەکەش بریتی بوون لە ٣٢ ئەفسەر ( ٣١ ئەفسەری پیاو و ١ ئەفسەری ژن) کە هەر هەمویان لە سەنتەری ڕاگرتنی گوێڕدا کار دەکەن.

وتیشی، لە ڕاهێنانەکەدا وانەکانی پڕەنسیپ و چەمکە سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێسا نمونەییەکانی هەڵسوکەوت لەگەڵ بەندکراوەکان و مافەکانی ڕاگیراوەکان لە قۆناغەکانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەو پرۆسەی دادگاییکردن و ڕێساکانی ڕەفتاری ئەو فەرمانبەرانەی کە یاسا جێبەجێ دەکەن ووترانەوە. هەروەها باس لە سەلامەتی جەستەیی و پاراستن لە ئەشکەنجەدانیش کرا. ئەمەو لەم ڕاهێنانەدا خستنەڕوی بە ڤیدیۆو کاری بە گروپ و ڕاهێنان ئەنجامدران.

لە ووتەی دەستپێکدا بەڕێز ئێریک هوسکێس، بەرپرس لە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی ووتی کەوا بەشداربوان لە کاری ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕووی ڕاستیەکانی مافەکانی مرۆڤ دەبنەوە وە هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕاگیراواندا ڕەنگدانەوەی بەها مرۆیەکانی هەموو کۆمەڵگایەکە.

هەروەها، بەڕێوبەری سەنتەری ڕاگرتنی گوێڕیش مقەدەم خەسرۆ غازی خۆشناو، سوپاسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراقی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕاهێنانەو هەروەها جەختیشی لەسەر گرنگی لە مافەکانی مرۆڤ کردەوە لە





ئەم هەواڵە 1303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad