English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەبارەت بە کوژرانی ئافرەتێک لە بەسره‌، یونامی داوای ليکۆڵینەوەیەکی جیددی دەکات
2018-09-27 [12:24 PM]

ZNA - هه‌ولێر


نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی لە هەمبەر کوژرانی ئافرەتێکی چالاکی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی خاتو سوعاد عەلی بە دەستڕێژی گوللـه‌ لە 25ی ئەیلولی 2018 لە شاری بەسرا.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواشی لە دەسەڵاتدارانی بەسره‌ دەکات لێکۆڵینەوەیەکی تەواو بکەن دەربارەی بارودۆخی ڕووداوەکەو بۆ دەستنیشانکردنی پالنەرەکانی تاوانەکەو پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادوەریی.

یونامی ئیدانەی هەمو کردەوەیەکی توندو تیژی دەکات، بە تایبەتیش توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بە کوشتن و هەڕەشەلێکردن و تۆقاندنیشەوە بەو پێیەی ئەو کردەوانە هەرگیز مایەی قبول کردن نین.





ئەم هەواڵە 1060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad