ZNA - هەولێر
جارێكی دیكە رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ھێزەكانی عێراق بە دەستگیركردن و بێسەروشوێنكردنی عەرەبی سوننە تۆمەتبار کرد.
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، ھیومان رایتس وۆچ، لە راپۆرتێكی ٧٦ لاپەرەییدا، جارێكی دیكە ھێزەكانی عێراق بە دەستگیركردن و بێسەروشوێنكردنی خەڵكی عەرەبی سوننە تۆمەتبار کرد.
لە راپۆرتەكەدا وەك نمونەیەك لە ھەزاران کەس، وونبوونی چارەنووسی ٧٤ پیاو و ٤ منداڵ سەلمێنراوە، كە لە نێوان ساڵانی ٢٠٤ بۆ ٢٠١٧ دەستگیركراون.
رێكخراوەكە، تێبینی و رەخنەی لەسەر دەستگیركردنەكانیش ھەیە و پێیوایە، پرۆسەكانی دەستگیركردن بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرمانی دادوەر و رێوشوێنە یاساییەكان كراون.
ئەم هەواڵە 9520جار خوێندراوەتەوە |