English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئەمریكا ئەنجمەنی ئاسایش بۆ بەرژەوەندییەكانی بەكاردەھێنێت
2018-09-27 [02:09 AM]

ZNA - هەولێر


محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاردانەوە بە قسەكانی دۆناڵد ترامپ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، رایگەیاند، ئەمریكا ، ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاردەھێنێت و ئەمەش ئەمریكا لە ئاستی جیھاندا گۆشەگیر دەكات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێكاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر وەڵامی قسەكانی ترامپی داوەتەوە و دەشڵێت، ئەمریكا وەكوو وڵاتێكی پێشێلكاری بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەو رێكخراوە بۆ بەرژەەندییەكانی بەكاردەھێنێت و لە ئاستی جیھانیشدا لە ھەمووكات گۆشەگیرتر دەبێت.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشدا، جارێكیتر ئێرانی بە سەرچاوەی تیرۆریزم ناوبرد و بەرنامە موشەكییەكانی ئێرانیشی بە ھەرەشە بۆ سەر وڵاتانی جیھان زانی.

 





ئەم هەواڵە 6538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad