English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەلال پەرێشان: کاردەکەم بۆ نەھێشتنی یاسای خانەنیشی پەرلەمان
2018-09-27 [02:39 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٢٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، من بەلێنم داوە کە ھیچ لە مووچەی خۆم وەر ناگرم، بەراستی ناکرێت ئەندام پەرلەمان بە ٦ ملیۆن خانەنیش بکرێت پێشمەرگەیەکی نازداریش ھەموو تەمەنی خۆی لەپێناو خاکی کوردستان و ھاولاتیانی کوردستان خوێنێکی زۆری رشتووە و ئاسایشێکی باش و ئەمنیەتێکی بەھێز  کە ئەم ھەموو توندیەی لە سەرە بە شەو بە رۆژ لە کوچەو کۆلانەکان و شەقامەکان ئێمە دەپارێزن و ئێمەش بە دلی خۆمان بە حەساوەی لە مالی خۆماندا پالمان داوەتەوە ئێنجا پێشمەرگە  و ئاسایش بە برێکی کەم خانەنیش بکرێت و  خانەوادەی شەھیدان بە برێکی کەم مووچە وەربگرن.

 

جەلال پەرێشان، کاندیدی ژمارە ٢٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەیامی من بۆ خۆشەویستان و رێبازە پێرۆزەکەی بارزانی نەمر و پارتی پەروەر و پارێزەرانگ کوردستان ئەوانەی کە بە کردەوە خەبات دەکەن لە پێناو خۆش گوزەرانی خەلی کوردستان، سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە دەنگدەدەن بەلیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ، چەنکە بونیادنانی کوردستانێکی بەھێز پێویستی بە دەنگی ئەوانە، بونیادنانگ کوردستانێکی بەھێز کە دروشمێکی سەرەکی رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە، لای من گرنگ نیە کە کێ دەر دەچێت بۆ پەرلەمانی کوردستان گرنگ لای من ئەوەیە کە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوێت لە ھەموو رۆژەکانی بانگەشەی ھەلبژاردنەکانیش دا ژمارەی من کە ٢٥ نەم گووتوە ھەر داوام کردووە دەنگبدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەگەر لیستی ١٨٣ سەرکەوێت ئەوا کورد سەردەکەوێت لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، چونکە ھەر چوار پارچەی کوردستان چاوی لە پارتی دیموکراتی کوردستان  و سەرۆکی ھێژا و خۆشەویستی خەلک سەرۆک مەسعود بارزانیە، لنیام خەلکی کوردستان ئەمجارە زۆر ھۆش و بیری ھەیە تەنھا بە گەورەی خۆیان لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەلبژێرن چونکە ئەو لیستەیە کە ھەموو خەون و ئاواتەکانی خەلکی کوردستان بە دی دەھێنێت خۆشگوزەرانی و ئارامی و ھەلی کاد و ئەمن و ئاسایش کە لە ھەموو شتێک گرنگترە دەش زانین لە چەند سالی رابردوو دا ئەو ئارامی و ئاسایشەی لێرەیە بەشی ھەرە زۆریی دەگەرێتەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، کەواتە خەلکی کوردستان ھۆشیارن ئەم جارە دەزانم و خەلکێکی زۆر دەنگدەدات بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەر دەکەوێت، دووبارە دەلێمەوە پەیامی من پەیامی ھەموو خولکی کوردستانە چونکە گەورەترین لیست و گەورەترین حیزب لە سەر ئاستی ھەموو عێراق ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە ئەو ھەموو خەلکەی لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە تا خەلکی کوردستان  بە ئاسوودەی و بە ئارامی و بەختەوەری و لە خۆشیدا بژیت.

 

کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: من بەلێنم داوە کە ھیچ لە مووچەی خۆم وەر ناگرم، داوا لە ھەموو ئەندام پەرلەمانانی کوردستان دەکەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وەکوو مرۆڤی مەرد و جوامێر ھەموومان مووچەی خۆمان رەت بکەینەوە و بە مووچەی خۆمان مووچەی فەرمانبەران دابین بکەین، چەند گەودەیە بلێن ھەموو ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەم مووچەی خۆیان رەتکردەوە ئەو مووچەی گەورەیە با ١٢ ملیار بگەرێتەوە بۆ ھاولاتیان و پاشەکەوتی مووچەش نامێنێت تا زیاتر خەلک بە خۆشی بژیت، بەراستی ناکرێت ئەندام پەرلەمان بە ٦ ملیۆن خانەنیش بکرێت پێشمەرگەیەکی نازداریش ھەموو تەمەنی خۆی لەپێناو خاکی کوردستان و ھاولاتیانی کوردستان خوێنێکی زۆری رشتووە و ئاسایشێکی باش و ئەمنیەتێکی بەھێز  کە ئەم ھەموو توندیەی لە سەرە بە شەو بە رۆژ لە کوچەو کۆلانەکان و شەقامەکان ئێمە دەپارێزن و ئێمەش بە دلی خۆمان بە حەساوەی لە مالی خۆماندا پالمان داوەتەوە ئێنجا پێشمەرگە  و ئاسایش بە برێکی کەم خانەنیش بکرێت و خانەوادەی شەھیدان بە برێکی کەم مووچە وەربگرن، ئەندام پەرلەمانێکی وەکوو ئێمەش مانگێ جارێک بچینە پەرلەمان و لە بەر سپلێت لەو جەوە خۆشە دا دەست بلیند بکات بە ٦ ملیۆن خانەنیش بکرێت، من کار دەکەم بۆ ئەم شتە ئێجا پێم بکرێت یان نا ئەوا من ئەو ئیمتازاتانەم ناوێت.

 

جەلال پەرێشان گووتیشی: وەرزش و ھونەر دوو چەکی سەرەکین بۆ ھەر ولاتێک و نەتەوەیەک، من پرۆژەیەکی گەورەم ھەیە بۆ سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لە خولی پێشوو ھەندێک کاری لەسەر کرا بە پشتیوانی خودای گەورە بە ھەموو ھێزێکمەوە کاری لەسەر دەکەم، بۆ پرۆژەی وەرزشی و  پرۆژەی وەبەرھێنانی یانەکانی وەرزشی و وەبەرھێنانی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان وەکوو لێژنەێەکی کارا لە سەر ئاستی ھەموو ولاتان بناسرێت کار دەکەم بۆ ئەو ٣ پرۆژە کە بە مەزندەی من وەکوو وەرزشوانێک کاری لەسەر بکەین بۆ داھاتووی کوردستان لە وەرزش و ھونەرەوە بەرەو لوتکە بچین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2365جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad