English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چلانە نەسرەدین ھەورامی : ھەول دەدەم نەخۆشخانەێکی تایبەت بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بکرێتەوە
2018-09-27 [03:55 AM]

ZNA- ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٢٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەو کارو پرۆژانە دەکات ئەگەر ھاتوو متمانەی خەلکی ھەرێمی کوردستانی بە دەست ھێنا کاردەکات نەخۆشخانەێکی تایبەت بۆ بریندارانی ھێزەکانی پێشمەرگە بکرێتەوە .

چلانە نەسرەدین ھەورامی کاندیدی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی رایگەیاند ئەگەر ھاتوو متمانەی خەلکی ھەرێمی کوردستانم بە دەست ھێنا کاری سەرەکیم رێکخستنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەبێت مووچەکانیان لەگەل پلە بەرزبوونەوە رێک بخرێت .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا چلانە ھەورامی رایگەیاند پێویستە نە خۆشخانەێکی تایبەت بە پێشمەرگە و خانەوادەی پێشمەرگە دروست بکرێت وە تیمێکی پسپۆر لەو نەخۆشخانەیە دەوام بکەن وە ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی ئامادە بکرێت تاوەکو بە خێرا ترین کات پێشمەرگە بریندارەکان چارەسەر بکرێت .

لە بارەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان چلانە ھەورامی رایگەیاند داکۆکی کاری مافی خەلکی ھەرێمی کوردستان دەبین داوا لە خەلکی کوردستان دەکەم زۆر ترین دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ تاوەکو زۆرترین خزمەت بکرێن .

 

 

ئا: گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 4816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad