English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆفیسۆری، زێدان برادۆستی: کاردەکەم بۆ بەرەو پێش بردنی پەروەردە و خوێندنی باڵا
2018-09-27 [05:05 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٩٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارنەمەیەکی تایبەت بە خۆم ھەیە و لە سەرووی ٣٠ خال دایەو چەند ئامانجێکی گرنگی گشتگیرم ھەیە، داوا لە لایەنگران و دلسۆزانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم دەنگ بەو کاندیدە بدەن کە دەتوانێت خزمەتکاریان بێت، لە چەند سەردانێکم دا بۆ چەند شوێنێک ھەستم بە خراپی باروودۆخی ژاین و گوزەرانی پێشمەرگە کردووە دەبێت ژیانیان باشتر بکرێت.

 

 پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زێدان رەشید برادۆستی، کاندیدی ژمارە ٩٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەیامی من بۆ لایەنگران و دوستانی دەنگدەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوە لە رۆژی دەنگدان چ لە رۆژی دەنگدانی تایبەت چ لە رۆژی دەنگدانی گشتی بەو پەری  ویژدانەوە دەنگبدەن، دەنگ بەو لیستە بدەن بەتایبەت ئەوانەی تا ئێستا خۆیان یەکلای نەکردۆتەوە کە دەنگ بەکێ دەدەن بیر بکەنەوەو بزانن کام لیست لە خەمی کوردستان و خزمەت کردن و بەرەو پێشەوە بردنی کوردستانە، ھەروەھا داوا لە لایەنگران و دلسۆزانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم دەنگ بەو کاندیدە بدەن کە دەتوانێت خزمەتکاریان بێت ھەروەھا سەری ئەندام پەرمانەکان و پەرلەمانیش بەرزبکاتەوە و کەسێک بێت کە لە جێگەی متمانەی ئەواندابێت.

 

کاندیدی ژمارە ٩٥ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: کارنامەی ئێمەش وەکو لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکردووە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەیەکی پوخت و گشتگیرە کە دە خالی سەرەکی لە خۆ دەگرێت، من وەک ھەر کاندیدێک کارنەمەیەکی تایبەت بە خۆم ھەیە و لە سەرووی ٣٠ خال دایە و چەند ئامانجێکی گرنگی گشتگیرم ھەیە، وەکو یەکریزی نیشتیمانی لەناو یەکریزی نیشتیمانیشدا یەکخستنی پێشمەرگە و ئاسایش و ھەموولایەنەکانە، ھەروەکو لە چەند سەردانێکم دا بۆ چەند شوێنێک ھەستم بە خراپی باروودۆخی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە کردووە، دەبێت ئێمە ھەولبدەین پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ ھاوشێوەی ھێزە عێراقیەکان مووچە وەربگرن بەتایبەت خانەنیشانی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش زەرەرمەندی یەکەمن چونکە ئەگەر لەھەر پلەیەک دابن کە خانەنیش دەکرێن بە بری ٢٤٠ھەزار مووچە خانەنیش دەکرێن.

 

پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زێدان رەشید برادۆستی گووتیشی: پرۆژەیەکی زۆر گرنگ کە دەمەوێت کاری لەسەر بکەم ئەویش پەروەردە و زانستە ھەولدەدەم کە ئاستی پەروەردە بەرزبکەمەوە و خۆێندنێکی بالای بەرزمان ھەبێت و زانکۆکان گرنگی پێبدرێت و زانکۆ ئەھلیەکان پێداچوونەوەیان لێ بکرێت، ھەروەھا دوو رۆژ بەر لە ئێستا ١٣٠٠ دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان داواکایرەیان ئاراستەی ئێمە کردووە کە بۆیان بکەینینە جێگای مەبەس بۆ ئەوەی دابمەزرێن بەر لە ھەلبژاردن، چونکە لە دوو سالی رابردوو دا یەکەمەکانێ زانکۆ دانەمەزراون ھەمووکات پێویستیمان بەم یەکەمانە ھەیە چونکە ئاستی رۆشنبیری و ئاستی خوێندن و تێگەیشتیناین زیاترە لە ھەموو قوتابیانی تر بۆیە پێویستە یەکەمەکانی زانکۆ سالانە لەکاتی خۆیاندا دابمەزرێن، دامەزراندنی تریش پێویستە بە پێیی پسپۆری و بەپێی پێویستی شوێنەکان و دامەزراوەکانی حکومەت دامەزراندن بکرێتەوە بە پێی پێویستیەکان بە پێی لێکتێگەیشتن و پێداویستی شوێنەکەبێت، خالێکی تریش کە زۆر گرنگە خزمەتگوزاریە کە سەردانی زۆربەی شوێنەکان دەکەین شارۆچکە و گووندەکان پێویستیان بە خزمەتگوزاری سەرەتای زۆر ھەیە بەتایبەتی ئاو و کارەبا و رێگاوبان و چەندین خزمەتگوزاری تر ھەیە، ئەگەر ئەو خالانەی کە ئاماژەم پێیانکرد کاریان لەسەر بکەین بێگومان پەرلەمانێکی کارا و بەھێزی لێ دەردەکەوێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad