English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارزان شاکری: لە شاری کۆیە رێگری لە دەنگدەرانی پارتی دەکرێت
2018-09-28 [10:10 AM]

ZNA-ھەولێر


چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، لە شاری کۆیە لە بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان و کیانە سیاسیەکانی لایەنەکان دراوە بۆیە بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بیستراوە یەکیتی بریاری داوە دەنگی ھیچ لانەیێکی سیاسی دەرنەچێت جگە لە دەنگی یەکیتی نەبێت، رێگری لە دەنگەکانی پارتی دەکەن و بزانن ھەرکەسێک پارتیە یان فۆرمیان پێ نە داوە یاخود سوکایەتی پێدەکەن یان لێیان دەدەن.

 

کارزان شاکری، چاودێری سیاسی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وەک ھەمیشە ئەگەر ئێمە سەیر بکەین لە پرۆسەکانی رابردوودا لەم زۆنە ئیداریەی کە یەکیتی سەرپەرشتی دەکات بە پێی پرۆسەی ھەلبژاردنەکان دەبینین ئەو پێشێلکاریانەی لەم سنوورانە بە بەردەوامی ھەنە، بەلام ئەگەر لێکدانەوەیەک بکەین لەم دوو ھەلبژاردنەی کە ئەمسال ئەنجامدراون بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٢-٥ و ئەم ھەلبژاردنەی ئێستا ئاشکرایە کە یەکیتی ئەم پێشێلکاریەنەی ئەنجام داوە بەلام ئەمجارە پێشێلکاری لە دەنگی تایبەت کە زۆر زەقتر بوون لە سنووری شاری کۆیە و رانیە و قەلادزێ و بەتایبەت ئەگەر لە کۆیە ئاماژەی پێبکەین یەکیتی دەیەوەێت فۆکسی راگەیاندن لە سەر شاری کۆیەدا دروست بکات بۆ ئەوەی پێشێلکاریەکانیان بەرفراوانی و منەزەمی لە سنووری ژێر دەستھەلاتی خۆی ئەنجام بدات ئەمەش راستیێک دەگەیەنێت ئەگەر ئێمە بگەرێینەوە بۆ کەمپینی بانگەشەی ھەلبژاردنی یەکیتی بۆ ئەم جارە پەرلەمانی کوردستان دەبینین تۆنی بانگەشەی یەکیتی دیار بوو کە بەشداریکردنێکی پێچەوانە دروست بۆ لە گووتاری خۆی کە لە لە مەدەنیەت و دیموکراتیەت ئەو بنەمایانەی کە یەکیتی خوێندنەوەی بۆ دەکرد و لە دروشم دا بانگەشەی بۆ دەکرد لە ستایلی مەدەنیەت و دیموکراتیەت دەرچوو زیاتر پەلامار و دروشمەکانی تووند بوون لە تووندیەوە ئامادەکاری بۆ پرۆسەی ھەلبژاردن دەکرد.

 

چاودێری سیاسی ئەوەشی خستەروو، کە ئەوەی ئەمرۆش بینیمان لە شاری کۆیە لە بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان و کیانە سیاسیەکانی لایەنەکان دراوە بۆیە بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بیستراوە یەکیتی بریاری داوە دەنگی ھیچ لانەیێکی سیاسی دەرنەچێت جگە لە دەنگی یەکیتی نەبێت، ئەمەش روونە کە یەکیتی پێچەوانەی دروشمەکانی خۆی تەحەمولی پرۆسەی دیموکراتیەت ناکات لە دۆرانی پرۆسەی دیموکراتی یەکیتی روونە پەیامەکانی ئەو قسەی مەلا بەختیاریشمان بیر دێنێتەوە کاتێک گە دەلێت ئێمە کورسیشمان نەبێت ھەر ھێزی دووەمین لە ھەرێمی کوردستان چونکە ھێزمان ھەیە چەکمان ھەیە قوەتمان ھەیە یانی ئێمە خیلافی ھەموو خوێندنەوەی یەکیتی کە بانگەشەی بۆ دەکرد لە چەواشەکاری بۆ کۆکردنەوەی دەنگەکان.

 

کارزان شاکری ئاماژەی بەوشکرد، بەپێی ئەو لێدوانانەی کە کۆمسیۆن داویەتی لە راگەیاندنەکان خەریکن معارزەی بکەن بەلام خالێک لێرەدا ھەیە دەبێت دەستەی کۆمسیۆنی بالا ئەو ستافەی کە لە شاری کۆیە لە کۆمسیۆن دا ئیدارەی بەرێوبردنی پرۆسەی ھەلبژاردنەکان دەکات لە زۆنی یەکیتی ھەموو لە لایەن مەلبەندی یەکیتی داندراون واتا ئەو کەرەستەی ئێستا ئامادەیە کە بۆ بەرێوبردنی بنکەکانی دەنگدان و ناوەندی قەزاکان و پارێزگا لە خۆدی یەکیتی کۆدەبنەوە و دەبێت زۆر بە زۆی معارزەی بکرێت واتا یەکیتی زۆر بە مونەزەمی کاری خۆی کردووە، بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە رێگری لە دەنگەکانی پارتی دەکەن و بزانن ھەرکەسێک پارتیە یان فۆرمیان پێ نە داوە یاخود سوکایەتی پێدەکەن یان لێیان دەدەن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 6658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad