English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا كونسوڵخانەی خۆی لەم شارە دادەخات
2018-09-29 [04:59 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاوی كردەوە، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی باڵی به‌سه‌ر پارێزگای به‌سره‌دا كێشاوه‌، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داخستنی كونسۆڵخانه‌كه‌ی له‌و شاره‌ داوه‌.

له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا، تووڕه‌یی خه‌ڵكی به‌سره‌ له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری، گه‌نده‌ڵی ئیداری، پیسبوونی ژینگه‌ و ژه‌هراویبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، بووه‌ هۆی هه‌ژاندنی شه‌قام و سازكردنی خۆپیشاندانی فراوان له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌.

هەروەها ڕۆژ لەدوای ڕۆژخۆپیشاندانەكان فراوان دەبوون،  له‌ زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشدا توندوتیژی لێدەكەوتەوە و به‌ده‌یان كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای سوتاندنی ده‌یان باره‌گای حزبی حكوومی و چه‌كداری له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.

لەئێستاشدا ئەمەریكا بڕیاری داوە كونسوڵخانەی خۆی لەو شارەدا دابخات.

 





ئەم هەواڵە 2842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad