English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاخەوان عەبدوڵا: پۆستی سەرۆك كۆمار پێویستی بە كەسێكە بە كردەیی نوێنەرایەتی كورد بكات
2018-09-29 [05:19 AM]

ZNA – هەولێر


ئەندامێكی شاندی پارتی بۆ بەغدا رایگەیاند، لایەنە سیاسییەكانی عێراق پێیان باشە كورد بەیەك كاندید بچێتە ھۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی نێو ماڵی كورد بە یەكگرتووی بمێنێتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی پارتی بۆ بەغدا بە K24 راگەیاند: "لایەنە سیاسییەكانی عێراق پێیان باشە كورد بەیەك كاندید بچێتە ھۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی نێو ماڵی كورد بە یەكگرتووی بمێنێتەوە".

ئەو گوتیشی: "پۆستی سەرۆك كۆماری پێویستی بە كەسێكە كە بە كردەیی نوێنەرایەتی كورد بكات و لایەنەكانی عێراقیش بەروونی پێیان راگەیاندووین كە پێویستە سەرۆككۆماری داھاتوو كەسێكی كارا بێت و رۆڵی سەرەكی خۆی ببینێت".

ئەمە لەكاتێكدایە راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كاندیدكردووە گەیشتە 24 كەس و 6 كەسیش لەو كێبڕكێیە دوورخراونەتەوە، كە مەرجە یاسایی و دەستوورییەكانیان تێدانەبووە. جگە لە كاندیدە كوردەكان، ژمارەیەك كەسایەتی عەرەبیش خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە.

 





ئەم هەواڵە 5776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad